٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شارەزایەك: كەم بازاڕی بواری نەوت و غازی جیهان هەیە كە لە هەرێمی كوردستان سەرنجڕاكێشتر بێ

سەرچاوە: KDP.info

سەرنووسەری كتێبی ساڵی نەوت و غاز، دەڵێ كەم بازاڕی ئەمڕۆی بواری نەوت و غازی جیهان هەیە كە لە هەرێمی كوردستان سەرنجڕاكێشتر بێ.

ساڵی نەوت و غاز، زنجیرە كتێبێكی ساڵانە كە تایبەتە بە كەرتی وزەی جیهانی و دوێنێ كتێبەكە بەشێویەكی رەسمی هاتە بڵاوكردنەوە كە سێیەمین ساڵییەتی تایبەت بە هەرێمی كوردستانی عێراق چاپ دەكرێ.

كتێبەكە بەشێوەیەكی رەسمی لە چولرچێوەى ئێوارە خوانێك، بڵاوكرایەوە و ئێوارەخوانەكەش لەلایەن گروپی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و غاز سپۆنسەری كرا بوو، كە ئەمەش لە پەراوێزی یەكەم كۆنفڕانسی بوار وزە لە هۆتێل رۆتانا لە شاری هەولێر بەڕێوە چوو.

لەو مەراسیمەدا، تۆد كۆزێل، بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای گۆڵف كیستۆن پەتڕۆڵیەم، بە پیاوی ساڵی كتێبەكە دەستنیشان كرا و ئەمەش وەك ستایشێك لە كۆزێل كە وەك بازرگانێك رۆڵێكی بەرچاوی هەبووە لە سەركەوتنەكانی ئەو هەرێمە لەم بوارەدا.

لەگەڵ بوونی نێزیكەی 40 بۆ 45 ملیار نەوتی یەدەگ و 2.0 بۆ 3.7 ملیار مەتر سێجا غازی سروشتی، هەرێمی كوردستان بە یەكێك لەدوا بەرە دەوڵەمەندەكانی نەوت ناسراوە، كتێبی ساڵی نەوت و غازی هەرێمی كوردستان بۆ 2012 بە هاوبەشی وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكوومەتی هەرێم و كۆمپاینیا جێنێل ئێنەرجی چاپ كراوە و یەكێكە لە پڕ زانیاریترین كتێب سەبارەت بە پیشەسازی وزەی هەرێمەكە و باس لە هاتنی كۆمپانیا گەورەكانی تایبەت بە نەوت دەكات و هەروەها باسیش لە پلانەكانی هەرێم دەكا بۆ بەهێزكردنی ئەو پیشەسازییە.

لەگەڵ ئەوەشدا باس لە ستراتیجییەكانی هەناردەكردنی هایدرۆكاربۆن دەكا و دووپاتى لە چەند رێگەیەك دەكات بۆ سوودوەرگرتن لە غازی سروشتیی كوردستان لەمەڕ وەبەرهێنانی كارەبا.

گیلیس ڤالانتاین، سەرنووسەری كتێبی ساڵی نەوت و غاز، لەوبارەیەوە دەڵێ "كەم بازاڕی ئەمڕۆی بواری نەوت و غازی جیهان هەیە كە بەقەد هەرێمی كوردستان سەرنجڕاكێشتر بێ، 12 مانگی رابردوو، زۆر هەنگاوی شكێنەر و پتەوكردنی بەخۆوە بینیووە كە بووەتە هۆی ئەوەی هەرێمەكە وەك بەرەیەكی باوەڕپێكراوی بوار وزە بناسێنێ".

كتێبەكە، چەند وتارێكی تایبەت بە بەرپرسە باڵاكانی حكوومەت و وەبەرهێنەرانی تێدایە، وەك نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، د. ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتییەكان و تۆنی هەیوردی بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای جێنێل ئەنێرجی.

كتێبی ساڵی نەوت و غاز بەرهەمی وایاڵدكات ئەنتەرناشناڵە و كە تایبەتە بە چاپكردنی سەرچاوەكانی زانیاریی بازرگانی، ئەو كتێبە برێتییە لە زنجیرە كتێبێكی تایبەت بە بواری وزەی وڵات بە وڵات، زانیارییەكانی ناو كتێبەكەش سەرچاوە و ئامێری گرینگن بۆ وەبەرهێنەرانی بوار وزە و ئاكتەرە سەرەكییەكانی ئەو بوارەش بەرز رادەگرێ. كتێبی ساڵی نەوت و غاز زیاتر لە 44 هەزار خوێنەری هەیە سەر بە 104 وڵات لە جیهاندا.

هەواڵی پەیوەندیدار