ئەفسەرە کوردەکانی هەواڵگری لە فرقەی دوازدەی سوپای عێراق دەگوازرێنەوە

سەرچاوەیەكی تایبەت بە kdp.info راگەیاند لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی عێراقەوە ماوەیەكە ئەفسەرانی هەواڵگری لە فرقەی دوازدەی سوپای عێراق كە لە نەتەوەی كوردن بە بیانووی جیاواز بۆ ناوەڕاست وباشوری عێراق دەگوازرێنەوە. بەپێی نووسراوێكی فەرمی كە واژووی محەمەد خەلەف جبوری فەرماندەی فرقەی دوازدەی سوپای عێراقی بەسەرەوەیە و لە بەرواری بیست وسێی ئەم مانگە دەرچووە لە نوسراوەكەدا ئاماژە بەوەكراوە لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا بەڕێوەبەری هەواڵگری سەربازی لەگەڵ فەرماندەی فرقەی دوازدە بڕیاریانداوە هەشت ئەفسەر لە بواری هەواڵگری و ئاسایشدا دوربخرێنەوە و بگوازرێنەوە ناوەڕاست و باشووری عێراق كە سێ لەوانەی ناویان هاتووە كوردن. جێی ئاماژە بۆكردنە هەفتەی رابردووش چوار ئەفسەری دیكەی هەواڵگری كە كوردن بە هەمان شێوە بۆ ناوەڕاست وباشوری عێراق گواسترانەوە.




