فیدراسیۆنی رێكخراوە نا حكومییەكان: با هێزەكانی پێشمەرگە بە یەكجارەكی لە زنجیرە چیاكانی حەمرین جێگیر بکرێت
عەدنان ئەنوەر بەگ سەرۆكی فیدراسیۆنی رێكخراوە نا حكومییەكان لە بەیاننامەیەكدا كە دانەیەکی گەیشتۆتە kdp.infoئاراستەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستانی كرد؛ رایگەیاند: چەند داواكاریەكمان لە سەرۆكایەتی هەرێم هەیە یەكەم: نەگەڕاندنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە و جێگیركردنیان بە یەكجارەكی لە زنجیرە چیاكانی حەمرین چونكە ئەوەی رویدا تەنیا مناوەرەیەكی سەربازی نەبوو، بەڵكو بەدڵنیاییەوە دووبارە و چەند بارە دەبێتەوە، دووەم: هەوڵدان بۆ چارەسەركردنی یەكجارەكی هەموو كێشەكان بە تایبەتی ناوچە دابڕاوەكان چونكە ئەمە دایكی كێشەكانە، پێویستە ئەمجارە كورد هەموو رێگایەك بە كاربهێنێت بە كشانەوە لە حكوومەت و پەرلەمانیش بۆ ئەوەی چیتر باجی یەكخستنی نێوماڵی عێراقی نەدەین، سێیەم: رێكخستنی نێو ماڵی خۆمان چونكە هەر یەك ریزی وتەبایی زامنی پاراستنی دەستكەوتەكانمانە، چوارەم: گرنگی دان بە هێزی پێشمەرگە لە رووی لۆجیستی و باشكردنی گوزەرانی پێشمەرگە قارەمانەكان چونكە هەر ئەوانن لە رۆژانی تەنگانەدا سنگیان دەكەنە قەڵغان بۆ پاراستنی وڵات وسەربەرزی نەتەوەكەمان. هاوكات لە كۆتایشدا داوای لە لایەنە سیاسییەكانی عێراق كرد بە تایبەتی هاوپەیمانی نیشتیمانی كە هەرچی زووە ئەو كێشانە لە رێگای دیالۆگ و بە ئاشتیانە چارەسەر بكرێن چونكە لەبەرژەوەندی عێراق وبە تایبەت هاوڵاتیانی عێراقدا نییە.




