هەولێر... لە6 مانگدا نزیکەی 22 هەزار منداڵ لە دایک بوون

(كەژاڵ شاكر) بەرپرسی بەشی ئامار لە نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایكبوونی هەولێر بە kdp.infoی راگەیاند، كە لە دە مانگی ڕابردووی ئەمساڵدا، كۆی گشتیی ئەو منداڵانەی لە نەخۆشخانەكەیان لە دایك بوون، بیست و یەك هەزار و حەوت سەد و پەنجا و شەش منداڵە كە چواردەی هەزار و شەشسەد و پەنجا و چوار منداڵ بە شێوەی سروشتی لە دایك بوون و حەوت هەزار و سێسەد و حەفتا و سێیان لە ڕەگەزی نێر و حەوت هەزار و دوو سەد و هەشتا و یەك منداڵیش لە ڕەگەزی مێن.
ڕوونیشی كردەوە، حەوت هەزار و سەد و دوو منداڵ بە شێوەی نەشتەرگەری لە دایك بوون كە سێ هەزار و حەوت سەد و پەنجا منداڵ كوڕ و سێ هەزار و سێسەد و پەنجا و دووش كچن، هەروەها دوو سەد و حەوت منداڵیش بە مردوویی لە دایك بوون.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا كە هەر لەو دە مانگەدا، كۆی گشتیی ئەو نەخۆشانەی كە سەردانی نەخۆشخانەكەیان كردووە، چل هەزار و حەفتا و پێنج نەخۆش بووە و ژمارەی سەرجەم ئەو نەخۆشانەیش كە لە نەخۆشخانەكەدا خەوێنراون، سیی و پێنج هەزار و دوو سەد و شەشت و نۆ ئافرەت بووە. ئەم رێژەیەش بە بەراورد لەگەڵ دە مانگی ساڵی رابردوو زیادی كردووە.




