محەمه‌دی حاجی مه‌حمودله بۆ kdp.info باسی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم و چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی عێراق ده‌كات

سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان ڕاگه‌یاند كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان هه‌وڵێكی گرنگه بوو بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی ناو ماڵی كوردی، ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو به‌شێك له كێشه‌كانی عێراق تا هه‌ڵبژاردنی داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت.
ڕۆژی پێنج شه‌مه 22/11/2012 سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعود بارزانی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه‌كانی كوردستان كۆبووه‌وه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا پرسی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا تاوتوێ كرا و سه‌رجه‌م حزبه‌كان یه‌ك هه‌ڵوێست بوون له‌سه‌ر چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانی هه‌ولێرو به‌غدا له ڕێگای دیالۆگ و گفتوگۆوه و سوربوونی خۆیان نیشان دا له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی دیجله، هه‌ردوێنێ شه‌و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك ڕاگه‌یاند كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان باشترین و بەهێزترین وەڵام بوو بۆ پیلانەكانی دژ بە كوردستان. هەر لە ئەنجامی ئەو یەكریزی و یەك هەڵوێستییە دەتوانین هەموو پیلانەكان پوچەڵ بكەینەوە.
هه‌ردوای كۆبوونه‌وه كه‌ش حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاوكرده‌وه و ئاماژه‌یان به‌وه‌دا کە لایه‌نه سیاسییه‌كان كۆك بوون له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌زمونی حوكمڕانی عێراق دووچاری قه‌یرانێكی بنه‌ڕه‌تی هاتووه و به چه‌ندین شێواز به‌رجه‌سته ده‌بێت له وانه پێشێلكردنی ده‌ستوور و كاركردن بۆ به‌كارهێنانی سوپا له ململانێی سیاسی و سه‌رهه‌ڵدانی رێبازی تاكڕه‌وی و پێشێلكردنی رێكه‌وتننامه سیاسییه‌كان و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری بۆ هاوڵاتیان و په‌ره‌سه‌ندنی گه‌نده‌ڵی و به‌رده‌وامبوونی قه‌یرانی حوكم و قوڵبوونه‌وه‌ی ناكۆكییه سیاسییه‌كان.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه هاوڕابوون كه دامه‌زراندنی هێزی ئۆپه‌راسیۆنی دیجله و جموجوڵه سه‌ربازییه‌كان له ناوچه دابڕێندراوه‌كاندا سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه پێشلكردنێكی روونی ده‌ستوور و ئاماژه‌كردنێكی پڕمه‌ترسییه بۆ دووباره بوونه‌وه‌ی شاڵاوه شۆڤینییه‌كان دژ به خه‌ڵكی كوردستان ، هه‌وڵێكه بۆ هه‌نارده‌كردنی قه‌یرانه ناوخۆییه‌كانی حكومه‌تی به‌غدا به‌ره‌و كوردستان .
نوێنه‌رانی لایه‌نه سیاسییه‌كان جه‌ختیان له سه‌ر پێویستی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌سبه‌جێی هێزه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی دیجله كرده‌وه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌موو رێگا ده‌ستووری و سیاسییه‌كان ده‌گرنه به‌ر .
له‌م باره‌وه محەمە‌دی حاجی مه‌حمود سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان به kdp.infoراگه‌یاند كاتی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان له بار‌و دۆخێكی گونجاو كه‌شێكی باش بوو، گوتی "به‌بێ گومان ئه‌و كۆبوونه‌وه گرنگی خۆی هه‌بوو".
گوتیشی " عێراقێكی فره پێكهات و فره ئاین و فره ڕه‌نگ جیاواز له ده‌ستورێكی "مه‌تاتیدا" شتێكی ئاساییه كێشه‌كان به‌رده‌وامیان هه‌بێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كۆتایی هێنان به‌و كێشانه تەنیا یەک ڕێگایه، ئه‌ویش عێراقێكی سێ هه‌رێمی كۆنفیدرالی بێت، زیاتر له‌و باره‌وه قسه‌ی كرد‌و ده‌ڵێت " ئه‌م كێشانه كاتین و چاره‌سه‌ر ده‌كرێن، به‌ڵام چاره‌سه‌ره‌كانی بۆ تەنیا کاتییە و ماوه‌یه‌كی دیكه سه‌ر هه‌ڵده‌داته‌وه. واته كێشه‌كان به‌شێكیان تموحین بۆیه هه‌ندێك له كێشه‌كان ده‌مێننه‌وه تا هه‌ڵبژاردنی داهاتوو .
ده‌رباره‌ی ڕۆڵی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له چاره‌سه‌ری گرفته‌كان محەمە‌دی حاجی مه‌حمود گوتی "ڕۆڵی بارزانی گرنه هه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمه و هه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌سایه‌تی و كاریگه‌ری خۆی هه‌یه له عێراق".
ڕاپۆرتی كارزان هه‌ورامی




