یه‌كگرتووى ئیسلامى : كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێم له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان وه‌ڵامێكى به‌هێز بوو بۆ به‌غدا

ئه‌ندامێكى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان ڕاگه‌یاند كۆبوونه‌وه‌ى لایه‌نه سیاسییه‌كانى كوردستان شتێكى گرنگ بوو بۆ یه‌ك هه‌ڵَوێستى و نزیك بوونه‌وه‌ى ده‌نگى لایه‌نه كوردییه‌كان .
سه‌میر سه‌لیم ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان به kdp.info ى راگه‌یاند كۆبوونه‌وه‌ى لایه‌نه سیاسییه‌كانى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان وه‌ڵامێكى به‌هێز بوو بۆ حكوومه‌تى به‌غدا و گوتى " كۆبوونه‌وه‌كان له چوار چێوه‌یه‌كى برایانه‌و دۆستانه بووه و هه‌وڵێكه بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ى هه‌ڵوێستى لایه‌نه كوردییه‌كان ".




