زه‌حمه‌تكێشان : هه‌وڵه‌كانى بارزانى سه‌ركه‌وتوو بوو، بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ى حزبه كوردستانییەکان

ئه‌ندامێكى مه‌كته‌بى سیاسى حزبى زه‌حمه‌تكێشانى كوردستان ڕاگه‌یاند هه‌وڵه‌كانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ یه‌ك خستنه‌وه‌ى ناو ماڵى كوردى و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، بە ته‌واوی سه‌ركه‌وتووه و جێگاى ده‌ست خۆشییه .
"حاكم ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر" ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى حزبى زه‌حمه‌تكێشانى كوردستان له لێدوانێكدا بۆ kdp.info ڕایگه‌یاند كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌رز ده‌نرخێنین و پێمان وایه هه‌وڵێكه بۆ لێك نزیك بوونه‌وه‌ى هه‌ڵوێستى سه‌رجه‌م حزبه كوردستانییەکان بۆ یه‌ك ده‌نگیان له‌سه‌ر پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، گوتى " ئه‌م جاره‌ش بارزانى ده‌ست پێشخه‌رى خۆى ڕاگه‌یاند و توانى به‌و هه‌نگاوه‌ى ناوماڵ و گوتارى كوردستانی ڕێكبخاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رجه‌م حزبه‌كان له پرسى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا یه‌ك هه‌ڵوێست بن".




