حزبى سۆسیالست : كۆبوونه‌وه‌ى لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى هه‌رێم زۆر گرنگ بوو بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ى ناوماڵى كوردى

ئه‌ندامێكى مه‌كته‌بى سیاسى حزبى سۆسیالیستى كوردستان راگه‌یاند وه‌كو سۆسیالست پێشوازى له‌هه‌ربڕیارێك و ده‌ست پێشخه‌رییه‌ك ده‌كه‌ن كه ناو ماڵى كوردى یه‌ك بخاته‌وه ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو هه‌نگاوه‌كانى سه‌رۆكى هه‌رێم له‌و باره‌وه زۆر ئیجابیه و ده‌بێته مایه‌ى یه‌كخستنى هه‌ڵوێستى كورد له به‌غدا.
فاتح ڕه‌وف ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى حزبى سۆسیالست دیمو‌كراتى كوردستان له لێدوانێكدا بۆ kdp.info ڕاگه‌یاند بارگرژییه‌كانى به‌غدا و هه‌رێمى كوردستان گه‌یشتونه‌ته ڕاده‌ى به‌كارهێنانى هێز بۆیه ئه‌وان وه‌كو حزبى سۆسیالیست ده‌ستخۆشى له‌سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان و سه‌رۆكى هه‌رێم ده‌كه‌ن به مه‌به‌ستى یه‌ك خستنه‌وه‌ى ناوماڵى كوردى گوتى " ده‌بێت لایه‌نه كوردیه‌كان ناكۆكییه‌كانیان بخه‌نه لاوه و یه‌ك ده‌بن بن به‌رانبه‌ر نه‌یاره‌كانمان یه‌ك ده‌نگ بن، چونكه سه‌ركه‌وتنمان له یه‌كڕیز و یه‌كده‌نگیمان دایه و ئومێده وارین ئه‌و شانده‌ى ڕێكده‌خرێت بۆ به‌غدا ببێته مایه‌یى چاره‌سه‌ر كردنى كێشه‌كان ".
گوتیشى " هیوادارین و هیوامان به كۆبوونه‌وه‌كانى سه‌رۆكى هه‌رێم لایه‌نه‌كانى دیكه هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ر كردنى گرفته‌كانى حكوومه‌تى به‌غدا و هه‌رێمى كوردستان ".




