به‌فه‌رمانێكى نورى مالیكى عه‌لى ده‌باغ له پۆسته‌كه‌ى دوورده‌خرێته‌وه

سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق فه‌رمانى لادانى وته‌بێژى حكوومه‌ت ده‌رده‌كات و یه‌كێك له وه‌زیره‌كانى حكوومه‌ته‌كه‌ى له شوێنى دیارى ده‌كات.
به‌پێى قسه‌ى سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق كه ده‌ست ئاژانسه‌هه‌واڵییه‌كانى عێراق كه‌وتووه، به‌فه‌رمانێكى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق نورى مالیكى، عه‌لى ده‌باغ وته‌بێژى فه‌رمى حكوومه‌تى عێراق، له پۆسته‌كه‌ى دوورخراوه‌ته‌وه ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه دێت كه هه‌ردوولا یه‌كتریان تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ى ده‌ستیان هه‌بووه له گه‌نده‌ڵى كڕینى چه‌ك له ڕوسیا.
هاوكات به‌پێى قسه‌ى ئه‌و سه‌رچاوه‌یه "محمد شیاع سودانى " وه‌زیرى مافى مرۆڤ ده‌كرێته وته‌بێژى حكوومه‌تى عێراق و له شوێنى ده‌باغ دیارى ده‌كرێت، به‌ڵام ناوبراو ڕه‌تى كردۆته‌وه تا ئێستا نووسراوێكى فه‌رمى له‌و باره‌وه به‌ده‌ست گه‌یشتبێت به‌مه‌به‌ستى ده‌ست به‌كار بوونى وه‌ك وته‌بێژ.




