له ئاینده‌دا پالاوتگه‌یه‌كى نه‌وت له پارێزگاى دهوك دروست ده‌كرێت

له‌سه‌ره‌دانى ئه‌و دواییه‌ى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ پارێزگاى دهوك ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد كه دواى پرۆژه‌ى دروستكردنى فرۆكه‌خانه‌ى دهۆك پرۆژه‌ى ستراتیژى دووه‌م پالاوتگه‌یه‌كى نه‌وت دروست ده‌كرێت
یوسف نورى به‌ریوه‌به‌رى دابه‌شكردنى به‌رهه‌مه‌كانى نه‌وت له پارێزگاى دهوك به ( kdp.info ) راگه‌یاند : كه ئه‌وان هه‌وڵى زۆریان داوه پارێزگارى دهوك هه‌وڵى زۆرى داوه ، ئه‌ویش به رێگاى خۆى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى حكوومه‌ت بۆ دروستكردنى پالاوتگه‌یه‌كى نه‌وتى له‌و پارێزگایه ، وتیشى سه‌ره‌دانى ئه‌و دواییه‌ى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رێزدار ( نیچیرڤان بارزانى ) بۆ پارێزگاى دهوك ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد كه دواى پرۆژه‌ى دروستكردنى فرۆكه‌خانه‌ى دهۆك پرۆژه‌ى ستراتیژى دووه‌م پالاوتگه‌یه‌كى نه‌وت دروست ده‌كرێت.
له باره‌ى دابه‌شكردنى نه‌وت به‌سه‌ر ئاواره‌كانى به‌غدا و موسل و خوارووى عێراق كه نیشته‌جیێ سنورى پارێزگاى دهوك به گشتى و ئاكرى و به‌رده‌ره‌ش به تایبه‌تى یوسف نورى بۆ ( kdp.info ) ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد : ئیمه له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى خه‌ملاندنى پاریزگاى دهوك پلیت مان بۆیان چاپكردووه ، لیژنه‌ى قایمقامییه‌كان ده‌توانن به‌دوا داچوونى بۆ بكه‌ن له‌لاى كاك ( عوسمان ) له‌لیژنه‌ى خه‌ملاندن وتیشى نه‌وتیان بۆ دێته دابینكردن به نزیكترین كات.
له باره‌ى ئه‌وه‌ى به‌شه نه‌وت و گاز و به‌نزینى قایمقامییه‌كان مانگانه ده‌درێت ئایا به‌شه سوته‌مه‌نییه‌كان له مانگێكه‌وه بۆ یه‌كیكى تر ده‌گورێت ؟
یوسف نورى بۆ ( kdp.info ) وتى :- مانگانه به‌شه سووته‌مه‌نییه‌كان ده‌درێت و ساڵانه‌ش بۆ هه‌ر دوازده مانگ ته‌رخان ده‌كرێت ، به‌ڵام بۆ گازى سپى ده‌بێت وه‌رزى بێت.
وتیشى ئه‌و به‌رمیله نه‌وته‌ى ده‌درێته هاووڵاتیان ( 216 ) لتره ، ده‌رباره‌ى پلیتى به‌نزین ، بۆ هه‌ر ( 5 ) تا ( 6 ) رۆژ پلیتێك ده‌درێت ، به‌شى مانگانه‌ى به‌نزین و گاز تا راده‌یه‌ك جێگیر نییه له‌به‌ر نه‌بوونى پالاوتگه له پارێزگاى دهوك .
حكمت موسه‌یى




