نوجه‌یفی داوایه‌كی بۆ هێورکردنەوەی ڕەوشەکە پێشكه‌ش به سه‌رۆك بارزانی كرد

لە سه‌لاحه‌دین رێزدار مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لە ئوسامه نوجه‌یفی سه‌رۆكی نونه‌رانی عێراق كرد. لە دیدارەکەدا گتوگۆ لەمەڕ دواین پێشهاتی سیاسی و ناوەخۆیی کرا. سەرباری ئەو هەوڵەی سەرۆکی نوێنەرانی عێراق لەسەر داوای کوتلە ساسییەکان دوایەتی بۆ چارەسەرکردنی ئەو گیروگرفتەکانی لەنێوان بەغدا و هەرێـمی کوردستان دروست بووە.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا نوجه‌یفی داوایه‌كی نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی پێشكه‌ش به سه‌رۆك بارزانی كرد بۆ هێوركردنه‌وه‌ی ره‌وشه‌كه و گه‌ڕانه‌وه بۆ رێككه‌وتنامه‌كه‌ی ساڵی دوو هه‌زار و نۆ سه‌باره‌ت به پرسی ئاسایشی ناوچه دابڕێنراوه‌كان به شێوه‌ی هاوبه‌شی.
هاوكات سه‌رۆك بارزانی پێشوازی له داوای هێوركردنه‌وه‌ی ره‌وشه‌كه و چاره‌سه‌ركردنی به رێی ده‌ستوور و كردنه‌وه‌ی ده‌رگای دانوستاندن له نێوان سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كان كرد له ناوچه دابڕێنراوه‌كان له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه بۆ رێكکه‌وتنامه‌كه‌ی دوو هه‌زار و نۆ و دۆزینه‌وه‌ی رێگا چاره‌یه‌كی یه‌كجاره‌كی بۆ هه‌موو كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان.




