سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆكرانیا ده‌كات

ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه 22/11/2012 به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ڵاحه‌دین پێشوازیكرد له به‌رێز گریش چینكۆ كۆستانتین وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆكرانیا و شاندێكی یاوه‌ری .
له دیدارێكدا ، بیروڕا ئاڵوگۆڕكرا له باره‌ی په‌یوه‌ندی دووقۆڵی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی ئۆكرانیا و رێوشوێنه‌كانی پته‌وكردنیان له‌گشت بواره‌كاندا ، به تایبه‌ت له بواره‌كانی ئابووری و وزه و كشتوكاڵ و بیناسازی و په‌روه‌رده‌وه راهێنان و راگه‌یاند كه په‌یوه‌ندییه‌كی مێژوویی هه‌ر دوو گه‌لی كوردستان و ئۆكرانیا كۆده‌كاته‌وه و ئه‌م سه‌ردانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆكرانیاش هه‌نگاوێكی باشه بۆ زیاتر پته‌وكردنی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌یه و ده‌رگایه‌كی فراوانیش له به‌رده‌م پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كاندا ده‌كاته‌وه و راشیگه‌یاند كه هه‌رێمی كوردستان خواستێكی ته‌واوی هه‌یه بۆ فراوانكردنی ئاستی به‌شداری كۆمپانیاكانی ئۆكرانیا له پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌یدا.
له لایه‌ن خۆیه‌وه وه‌زیری ده‌روه‌ی ئۆكرانیا نیازی وڵاته‌كه‌ی خسته‌ڕوو له پێناوی قوڵكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ر دوولا و رایگه‌یاند كه جوله‌یه‌كی باشی ئاوه‌دانكردنه‌وه له هه‌رێم به‌دی ده‌كرێ كه ئه‌مه‌یش بۆ سه‌قامگیری ره‌وشه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه كه هانده‌رێكی باشه بۆ ئه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له رێی كۆمپانیاكانیه‌وه كاری وه‌به‌رهێنان ئه‌نجام بدات .
هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆكرانیا نیازی وڵاته‌كه‌ی خسته‌ڕوو له كردنه‌وه‌ی كونسوڵخانه‌یه‌كی فه‌خری یان نوێنه‌رایه‌تیه‌كی هه‌میشه‌یی له هه‌رێمدا بۆ ئه‌وه‌ی ببێته ئه‌ڵقه‌یه‌كی په‌یوه‌ندی له نێوان هه‌ر دوولادا . تاوتوێكردنی ره‌وشی سوریا ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو .




