نێچیرڤان بارزانى: پێشوازى له كار و چالاكییه‌كانى ئۆكرانیا ده‌كه‌ین

پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 22ى نۆڤه‌مبه‌رى 2012، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له گریش چینكۆ كوستانتین وەزیری دەرەوەی ئۆكرانیا و شاندێكى یاوه‌رى كرد كه له ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانته‌ر و كارساز و پیاوانى كار و لایه‌نه كارا و دیاره‌كانى كه‌رتى تایبه‌تى وڵاته‌كه‌ى پێكهاتبوون.
له دیدارێكدا سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئۆكرانیا، په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندیى دووقۆڵى و فراوانكردنى ئاستى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى ئۆكرانیایان خسته به‌ر باس و داكۆكیان له سه‌ر هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى زیاترى نێوان هه‌ردوولا بۆ به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندییه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه.
شاندى میوان وێڕاى ده‌ربڕینى خۆشحاڵیان به سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان، پوخته‌یه‌كیان ده‌رباره‌ى بوارى كار و چالاكیى كۆمپانیاكانى ئۆكرانیا له عیراق و هه‌رێمى كوردستان خسته ڕوو و ئاماده‌یى وڵاته‌كه‌یان بۆ هاوكاریى هه‌رێمى كوردستان له بواره‌كانى ئابوورى، بنیاتنانه‌وه‌ى ژێرخانى هه‌رێمى كوردستان، كشتوكاڵ، گه‌شتیارى، زانست و بوارى وه‌زه و نه‌وت و گاز و به‌شداریى كه‌رتى تایبه‌تى ئۆكرانیا له پرۆسه‌ى گه‌شه‌سه‌ندنى هه‌رێمى كوردستاندا دووپات كرده‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئاماده‌ییان نیشان دا كه به تایبه‌تى له‌و بوارنه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان پێویستن، ده‌توانن هاوكاریى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن و پسپۆڕى و شاره‌زایى خۆیان بۆ خزمه‌تى بووژاندنه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان بخه‌نه گه‌ڕ.
لاى خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانى، خۆشحاڵى و خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا له هه‌موو بواره‌كاندا نیشان دا و هه‌موو پشتگیرییه‌كى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى بۆ كۆمپانیاكانى ئه‌و وڵاته له هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند كه پرۆسه‌ى بتیانتانه‌وه‌ى ژێرخان و گه‌شه‌سه‌ندنى هه‌رێمى كوردستان له زۆر بوار و سێكته‌ردا پێویستى به ئه‌زموون و شاره‌زایى ئۆكرانیا هه‌یه، بۆیه‌شه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌گه‌رمى به‌خێرهاتن و پێشوازى له هه‌ر به‌شدارى و كار و چالاكییه‌كى ئۆكرانیاى له بوارى وه‌به‌رهێنان و ئاوه‌دانكردنه‌وه و پێشخستنى هه‌رێمى كوردستاندا ده‌كات و بۆ ئه‌مه‌ش ئاماده‌ى پێشكه‌شكردنى هه‌موو ئاسانكارییه‌كه.




