به نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان فوئاد حوسێن به‌شداریی له رێوڕه‌سمی ساڵڕۆژی كۆچكردنی دانیال میتیراندا ده‌كات

به نوێنه‌رایه‌تی به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، فوئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم رۆژی چوارشه‌ممه 21/11/2012 گه‌یشته فه‌ره‌نسا به مه‌به‌ستی به‌شدارییكردن له رێوڕه‌سمی ساڵرۆژی كۆچی دوایی دانیال میتیران كه له پاریسی پایته‌خت به‌ڕێوه ده‌چێت.
هه‌ر له چوارچێوه‌ی ئه‌م سه‌ردانه‌یدا بۆ فه‌ره‌نسا، بێجگه له‌و دیدهنیهی سه‌رۆكی دیوان له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا هه‌یه‌تی، چه‌ندین دیداری دبلۆماسی و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ كه‌ناڵه‌كانی میدیاش ساز ده‌كات.
فوئاد حوسێن له میانی ئه‌و دیدار و چاوپێكهوتنانهیدا له پاریس، چه‌ندین پرس و ته‌وه‌ری په‌یوه‌ست به بارودۆخی ئێستای سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی و ئه‌منی له عێراق و ناوچه‌كه به گشتی ده‌خاته به‌ر باس.




