یه‌كێتى په‌رله‌مان تاران ده‌بێت زمانى گفتوگۆ شوێنى جوڵاندنى هێزبگرێته‌وه

یه‌كێتى په‌رله‌مان تارانى كوردستان ڕایده‌گه‌ینێت ده‌بێت زمانى گفتوگۆ و گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕێكه‌وتنه‌كان ببێته مایه‌ى چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند له‌به‌یان نامه‌یه‌كدا داواده‌كه‌ن یه‌ك ڕیزى كورد بپارێزرێت .
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌مڕۆ 22/11/2012 یه‌كێتى په‌رله‌مان تارانى كوردستان ئاماژه به‌وه‌ده‌كات ده‌بێت به‌زوترین كات هه‌وڵبدرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى كیشه‌كانى هه‌رێم و ناوه‌ند ئه‌وه‌ش ده‌خرێته ڕوو نابێت له زمانى دیالۆگه‌وه په‌ناببرێته به‌ر به‌كارهێنانى چه‌ك.
له‌م باره‌وه "نیعمه‌ت عبدلڵا" سه‌رۆكى یه‌كێتى په‌رله‌مان تارانى كوردستان به kdp.info ى ڕاگه‌یاند: ئێمه وه‌كو یه‌كێتى په‌رله‌مان تاران داواده‌كه‌ین بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌رێم و ناوه‌ند بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و ڕێكه‌وتن و گفتوگۆیانه‌ى كه ئه‌نجام دراون گوتى " ناكرێت به جوڵاندنى هێز و گۆشه‌گیركردنى كوردستان كێشه‌كان چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزرێته‌وه ده‌بێت ڕێگاى یاسایى بگیرێته به‌ر بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌و كێشانه و حكوومه‌تى ناوه‌ندى له‌و باره‌وه هه‌وڵى جدى بنێت ".
گوتیشى " داوامان كردووه یه‌ك هه‌ڵوێستى كورد له‌به‌غدا پته‌وبكرێت و كۆنگره‌یه‌كى نیشتیمانى له كوردستان ببه‌سترێت كه سه‌رجه‌م حزبه‌كان به‌شدارى تێدا بكه‌ن ".




