Kdp.info زانیارى له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان بڵاو ده‌كاته‌وه

له به‌دواداچوونێكى Kdp.info ئه‌وه ده‌خرێته‌ڕوو هۆكار و ده‌رئه‌نجامه‌كانى دیارى نه‌كردنى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان په‌یوه‌ندى به كاره‌كانى كۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه هه‌یه، په‌رله‌مانى كوردستانیش ئاماده‌یه ئه‌وه‌یه هه‌ر بڕگه‌و ماده‌یه‌كى یاساكه تاوتوێ بكات، ئه‌گه‌ر پێویست بكات.
به‌پێى یاسایى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكانى عێراق ده‌بێت له 31/1/2009 هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان ئه‌نجام بدرێت و دواى چوار ساڵى داهاتووش دووباره هه‌ڵبژاردن بكرێته‌وه، واته ده‌بوایه له 31/1/2012 دووباره هه‌ڵبژاردن له كوردستان بكرابایه، به‌ڵام له ماوه‌ى نێوان ساڵى 2009 بۆ 2012 ته‌نها یه‌ك هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام دراوه، ئه‌ویش ته‌نها له ناوچه‌كانى خوارو ناوه‌ڕاستى عێراق به‌بێ هه‌رێمى كوردستان.
ئه‌وه‌ى تائێستا كراوه هه‌ڵبژاردنى ساڵى 2005 بووه، كه هه‌رسێ پارێزگاكه‌ى هه‌رێمى كوردستانى گرته‌وه. ده‌رباره‌ى هۆكارى دواكه‌وتنى كاتى هه‌ڵبژاردن حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاندووه كه ئاماده‌ن له‌كاتى خۆیدا هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام كۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌و ئاماده كارییه‌ى نه‌بووه، چونكه گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌بووه كه كاره‌كانى ئه‌و كۆمیسیۆنه ڕابیگرێت و هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه له‌م باره‌وه كاوه عبدوڵا سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى به kdp.info راگه‌یاند بڕیارێك هه‌یه له‌لایه‌ن لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كانه‌وه له‌كاتى خۆیدا هه‌ڵبژادنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام تائێستا ئاماده‌كارى له‌و باره‌وه نه‌كراوه گوتى " به‌پێى یاسا ده‌بوو له 31/1/2009 له هه‌رێمى كوردستان هه‌ڵبژاردنێك ئه‌نجامبدرایه دواتر له ساڵى 2012 هه‌ڵبژاردنى دووه‌م بكرایه، به‌ڵام تائێستا له هیچ یه‌كێك له‌و كاتانه هه‌ڵبژاردنى تێدانه‌كراوه ".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو كه كۆمه‌ڵێك هۆكار هه‌یه بۆ ئه‌نجام نه‌دانى له‌وانه بابه‌تى سیاسى و یاسایى و ڕێكه‌وتنى لایه‌نه‌كان گوتیشى " حكوومه‌تى عێراق له 1/1/2009 هه‌ڵبژاردنێكى ئه‌نجامداوه به‌لام له هه‌رێم ئه‌و هه‌ڵبژاردنه نه‌كراوه".
له‌م باره‌وه كامه‌ران مسته‌فا ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر به kdp.info راگه‌یاند ئه‌وان له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌ن بڕیاریان داوه داوایه‌ك ئاراسه‌ى هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم و حكوومه‌ت و په‌رله‌مان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى له‌كاتى خۆیدا هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت گوتى " ئێمه داوامان له په‌رله‌مانى كوردستان كردوو كه ماده‌ى 41ى هه‌ڵبژاردن لابدرێت، چونكه به‌پێى ئه‌و ماده‌یه هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕاگیراوه كه تێیدا هاتووه (ئه‌و هه‌ڵبژاردنه بۆ ئه‌و ئه‌نجوومه‌نانه نیه كه ئێستادا له كاردان به‌ڵكو بۆ ئه‌نجوومه‌نى داهاتووى دواى هه‌ڵبژاردن ده‌بێت ) بۆیه ڕێگریه‌كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه‌یه كه ده‌بێت گۆڕان له‌و ماده‌یه بكات .
له‌م باره‌وه تاریق جه‌وهه‌ر سارممى ڕاوێژكارى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى په‌رله‌مان به kdp.info راگه‌یاند ئه‌وه ئه‌ركى حكوومه‌تى هه‌رێمه له‌گه‌ڵ كۆمیسیۆن، كاتى هه‌ڵبژاردن دیارى بكات گوتى " كۆمیسیۆن ئه‌و كاته‌ى هه‌ڵوه‌شانده‌وه كه پێشووتر دیارى كرابوو بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان و دواكه‌وتنه‌كه‌ى له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنه‌وه‌یه نه‌ك په‌رله‌مانى كوردستان په‌رله‌مان ئاماده‌یه گفتوگۆ بكات بۆ هه‌ر پرۆژه‌یه‌ك كه ئاراسته‌ى بكرێت".
ڕاپۆرت: کارزان هەورامی




