٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سالار مەحمود: بە جینوسایدکردنی گەلی کوردستان بەفەرمی دەبرێتە ناو هۆڵی پەرلەمانی سوید

سەرچاوە: KDP.info

لە چەند دیدارێکی گرنگ و دیبلۆماسیدا، دوێنێ ٢٠-١١-٢٠١٢وەفدی لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمان سەردانی پەرلەمانی سویدیان کرد. لەو سەردانەدا چەندین کۆبوونەوەی فەرمیان لەگەڵ پارتەکانی ناو پەرلەمانی سوید ئەنجامدا. لەدیدارانەدا لەنزیکەوە سوپاسی پارتەکانی پەرلەمانی سویدیان کرد  کە هەفتەی پێشوو لەناو لیژنەی دەرەوەی پەرلەماندا هەموو پارتەکان کۆدەنگ بوون لەناساندنی جینوسای دژی گەلی کوردستان و بڕیاری دادگای  باڵای تاوانەکانی عیراق لە ئەنفال و کیمیاباران. کە بڕیار وایە رۆژی ٢٨-١١-٢٠١٢ بەفەرمی ئەم باسە ببرێتە ناو هۆڵی پەرلەمان.

لەمباریەوە سالار مەحمود سەرۆکی لیژنەی  مافی مرۆڤ و سەرۆکی وەفدەکە رایگەیاند: دیارە لەبەر ئەوەی کۆدەنگی لەسەر هەیە ناخرێتە دەنگدانەوە، بەڵام دەچێتە پرۆتۆکۆڵەوەو بەفەرمی دەناسێنرێت. ئێمەش بەناوی خەڵکی کوردستانەوە سوپاسمان کردن و هانمان دان بۆ رۆژی ٢٨-ی مانگ و رامان گەیاند دەیان ملیۆن کورد چاوەڕوانی ٢٨ی مانگە بۆ ئەو رووداوە جیهانییە گرنگە کە لە پەرلەمانێکی گرنگی وەکو پەرلەمانی سویدیدا ئەم کەیسە بەفەرمی دەناسێنرێت. وتیشی: لەسەردانەکەماندا کەبەتایبەتی بۆ ئەو پرسە سەردانی پەرلەمانی سویدمان کرد بەگشتی رەوشی مافی مرۆڤی کورد لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەو پەیوەندی لەگەڵ عێراق و دۆخی هەرێمیش باسکرد.

هەواڵی پەیوەندیدار