سه‌رۆكى هه‌رێم به‌رده‌وام ده‌بێت له هاوكارى به‌ركه‌وتوانى چه‌كى كیمیاوى

ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى كوردستان خۆشحاڵى خۆى ده‌رده‌بڕێت به هاوكارییه‌كانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌ركه‌وتوانى چه‌كى كیمیاوى هه‌ڵه‌بجه له بڕیارێكیشدا ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى كوردستان بڕیارى بڕینه‌وه‌ى موچه‌ى بۆ به‌ركه‌وتوانى چه‌كى كیمیاوى ده‌رده‌كات .
بەهادین محەمەد بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی شەهیدان و ئەنفالكراوانی سلێمانی به ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندنى ده‌ڵێت كە ئەنجوومەنی وەزیرانی حكوومەتی هەرێم بڕیاریداوە مانگانە 400 هەزار دینار بۆ بریندارانی چەكی كیمیایی خەرجبكرێت.
وتیشی: بڕیارە لە 1-11-2012 ـەوە ئه‌م بڕیاره جێبەجێ دەكرێت.
له‌م باره‌وه فازڵ به‌شاره‌تى نوێنه‌رى خه‌ڵكى هه‌ڵه‌بجه له په‌رله‌مانى كوردستان به kdp.info ى راگه‌یاند پێشووتر به‌ركه‌وتنى چه‌كى كیمیاوى هه‌ڵه‌بجه داوایه‌كیان ئاراسته‌ى سه‌رۆكى حكوومه‌ت كردبوو بۆ ئه‌وه‌ى موچه‌یه‌كى مانگانه‌یان بۆ دیارى بكرێت، گوتى " زۆر گرنگه له‌رێگاى هاوكارى كردنى به‌ركه‌وتوانى چه‌كى كیمیاوى، بتوانرێت به‌شێك له خه‌مه‌كانیان كه‌م بكرێته‌وه ".
گوتیشى " سوپاس بۆ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كه هه‌میشه به‌ته‌نگ داواكارى به‌ركه‌وتنى چه‌كى كیمیاوى هه‌ڵه‌بجه‌وه بووه له‌سه‌ر فه‌رمانى به‌ڕێزیشیان به‌ركه‌وتوان نێردراون بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات و هه‌ندێك له‌و به‌ركه‌وتوانه چه‌ند جار به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ر ڕه‌وانه‌ى ده‌ره‌وه‌ى وڵات كراون".




