ئه‌مڕۆ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌كانى كوردستان كۆده‌بێته‌وه

وته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان راگه‌یاند ئه‌مڕۆ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كانى كوردستان كۆده‌بێته‌وه به‌مه‌به‌ستى تاوتوێ كردنى بارودۆخى هه‌رێمى كوردستان .
ئومێد سه‌باح وته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم له لێدوانێكدا بۆ kdp.info رایگه‌یاند سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئه‌مڕۆ كاتژمێر 11 له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كانى كوردستان كۆده‌بێته‌وه، به‌مه‌به‌ستى تاوتوێ كردنى بارودۆخى هه‌رێمى كوردستان گوتى " ئومێد ده‌كه‌ین ده‌رئه‌نجامى باشى لێبكه‌وێته‌وه و ببێته یه‌ك ده‌نگى كورد له پرسه سیاسیه‌كان ".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو هێشتا ئه‌وه ڕوون نه‌بۆته‌وه كه سه‌رجه‌م لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كان به‌شدارى ده‌ه‌ن یاخود نا به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه سه‌رجه‌م گه‌لى كورد له پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك هه‌ڵوێست بن گوتیشى " ئێمه بانگێشتى سه‌رجه‌م حزبه‌كانمان كردووه، دواى كۆبوونه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت لایه‌نه به‌شدار بووه‌كان كێن".




