٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هەماهەنگی لە نێوان ئەنجوومەنی باڵای كاروباری خانمان و هەردوو كونسوڵگەری ئەمریكا و بەریتانیا

سەرچاوە: KDP.info

لە دوو كۆبوونەوەی جیاجیادا هەماهەنگی لە نێوان ئەنجوومەنی باڵای كاروباری خانمان و هەردوو كۆنسوڵگەری ئەمریكا و بەریتانیا دووپاتكرایەوە.

پەخشان زەنگنە ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی باڵای كاروباری خانمان پێشوازی لە هەریەكە لە "هیو ئیڤانز" كونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەولێر و "كین ماكین" نوێنەری كونسوڵی گشتی ئەمریكا لە هەولێر كرد.

   لەم دوو دیدارەدا پەخشان زەنگنە پوختەیەك لە گرنگترین چالاكییەكانی ئەنجوومەن و پێكهاتەی ئەنجوومەنی خانمانی بۆ هەردوو شاندی میوان روونكردەوە، هەروەها باسی لە هەڵمەتی نیشتمانی شازدە رۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان كرد كە لە ئاستێكی بەرفراوان و بەسەرپەرشتی ئەنجوومەنی باڵای كاروباری خانمان لەسەرتاسەری هەرێمی كوردستان بەڕێوەدەچێت.

    لەلایەن خۆیانەوە هەردوو كونسوڵگەری ئەمریكا و بەریتانیا هەوڵ و كۆششەكانی ئەنجوومەنی باڵای كاروباری خانمانیان لە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان بەرزنرخاند.

هەواڵی پەیوەندیدار