ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران (34)مین كۆبوونه‌وه‌ى خۆى ئه‌نجام ده‌دات

له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌مرۆ كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى عێراق ده‌ستى به‌دانیشتیه‌كانى خۆى كرده‌وه، ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا چه‌ند پرسێكى یاسایى تاوتوێ ده‌كرێت .
له‌به‌یان نامه‌یه‌كدا ئه‌مڕۆ 21/11/2012 بڵاوكراوه‌ته‌وه ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات دانیشتنى ژماره (34) ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران ده‌ست پێده‌كاته‌وه و له یه‌كه‌م دانیشتن‌دا خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ پرۆژه یاسایى ته‌ندروستى ئاژه‌ڵ ده‌كرێت، ئه‌وه‌ش به‌پێشنیارى لیژنه‌ى كشتوكاڵ و ئاودێرییه‌وه كراوه دواتر له‌لایه‌ن لیژنه‌ى یاسایى ئه‌نجوومه‌نه‌وه كۆمه‌ڵێك گۆڕانكارى له‌بڕگه‌و خاڵه‌كاندا ده‌كرێت ".
له‌و به‌یان نامه‌یه‌دا ئه‌وه خراوه‌ته ڕوو " له كۆبوونه‌وه كه‌دا خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ پرۆژه یاساى به‌ئه‌ندام بوونى كۆمارى عێراق له رێكه‌وتنى ڕێكخراوى وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان بۆ ته‌كنه‌لۆژیاى زانیارى و په‌یوه‌ندى كردن له‌لایه‌ن لیژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه و لیژنه‌ى ئاوه‌دان كردنه‌وه پێشكه‌كه‌ش كراوه".
شیاوى باسه به‌هۆى بارودۆخى سیاسى عێراقه‌وه ماوه‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران دواخرا، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ده‌ست كرایه‌وه به‌یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایى په‌رله‌مان




