٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی : پێشتر و ئێستا و لەداهاتووشدا دژی ئەوەین ڕۆڵەکانی باشوور چەک دژی هەرێمی کوردستان هەڵبگرن

سەرچاوە: KDP.info

ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی عێراق دوپاتی کردەوە کەئەوان هەمیشە دژی ئەوەبوونە کەڕۆڵەکانی ناوەند و باشووری عێراق لەنێو سوپای عێراقدا چەک دژی هەرێمی کوردستان هەڵبگرن ئەمەش مەبدەئێکی چەسپاوی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی عێراقە چونکە گەلی کورد براو پێکهاتەیەکی سەرەکی دەوڵەتی عێراقە .

ئەمەو فورات شەرع ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند کە هاوپەیمانێتی کورد و شیعە ڕێککەوتنێکی ستراتیجیە و هیچ کێشەیەکی سیاسی ناتوانێت هەڵیبوەشێنێتەوە و ئەو کەسەی دەڵێت ئەم هاوپەیمانێتیە کۆتایی پێهاتووە ئەوە ڕای تایبەتی خۆیەتی و پێویستە ئەو کەسە بەخۆیدا بچێتەوە و ناوبراو ئاماژەی بەهەڵوێستەکانی بەرێز موحسین ئەلحەکیم کرد بەرامبەر گەلی کوردو گوتی : بەرێزیان هەمیشە گەلی کوردی بەبراو شەریکێکی بنەرەتی پێکاتەی عێراق  داناوە بەتایبەتی لەڕووی خەباتی هاوبەشدا دژی رژێمی پێشووی عێراق

هەواڵی پەیوەندیدار