وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه داوادەکات، هوشیارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ده‌نگۆ و قسه و لێدوانه‌کاندا بکرێت
لەڕاگەێنراوێکدا وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت جه‌ماوه‌رى خۆشه‌ویستى گه‌له‌که‌مان ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه که هوشیارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ده‌نگۆوقسه و لێدوانه‌کاندا بکه‌ن، له‌وبه‌یاننامه‌یه‌دا ئه‌وه‌ش ده‌خراوەتە ڕوو کە ده‌زگاو که‌ناڵه میدیایه‌کانیش بۆ هه‌ر هه‌واڵ و باسێک تایبه‌ت به پێشمه‌رگه پێویسته وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه بکه‌نه سه‌رچاوه.
لەڕاگەێنراوێکه دا کەدانەیەکی بۆ kdp.info نێردراوه تێیداهاتووه "هه‌مووان ئاگادرین که به‌هۆى سیاسه‌تى هه‌ڵه‌و به‌زاندنى سنووره ده‌ستوورییه‌کان بارودۆخێکى نه‌خوازراو به‌رۆکى عێراقى گرتووه و هه‌ندێ سه‌رکرده ده‌خوازن به ناڕه‌وا دژایه‌تى کورد و هه‌رێمى کوردستان ببه‌نه قۆناغێکى مه‌ترسیدار و بۆ ئه‌و مه‌رامه په‌نا بۆ زمان و کرده‌ى سه‌ربازى ده‌به‌ن، وه‌ک ئه‌مه‌ى که ماوه‌یه‌که له ناوچه دابڕێنراوه‌کان چه‌ند جوڵه‌یه‌کى سه‌ربازى له ئارادان"
هەرلەڕاگەێنراوێکداهاتووە: ئێمه به تایبه‌تى له‌سه‌ر ئاستى کوردستان هه‌ست ده‌که‌ین هه‌ندێ جار ده‌نگۆ و هه‌واڵى وا بڵاوده‌بنه‌وه که یان ناته‌واون یاخود زیاده‌ڕۆییان تێدایه و له‌وانه‌یه پێچه‌وانه‌ى هه‌ڵوێستى هه‌رێم و واقیعى رووداوه سیاسى و سه‌ربازییه‌کان بێت که ئه‌مه‌ش له‌وانه‌یه کاریگه‌رى خراپى بۆ سه‌ر بارى ئارامى هه‌رێم هه‌بێت.
ئەمەش دەقی بەیاننامەکەیە:
راگه‌یه‌نراوێک له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه
هه‌مووان ئاگادرین که به‌هۆى سیاسه‌تى هه‌ڵه‌و به‌زاندنى سنووره ده‌ستوورییه‌کان بارودۆخێکى نه‌خوازراو به‌رۆکى عێراقى گرتووه و هه‌ندێ سه‌رکرده ده‌خوازن به ناڕه‌وا دژایه‌تى کورد و هه‌رێمى کوردستان ببه‌نه قۆناغێکى مه‌ترسیدار و بۆ ئه‌و مه‌رامه په‌نا بۆ زمان و کرده‌ى سه‌ربازى ده‌به‌ن، وه‌ک ئه‌مه‌ى که ماوه‌یه‌که له ناوچه دابڕێنراوه‌کان چه‌ند جوڵه‌یه‌کى سه‌ربازى له ئارادان. دیاره له‌م چه‌شنه بارودۆخه‌دا که ره‌وشه‌که ئاڵۆزیه‌کى به‌خۆوه گرتووه، لێره و له‌وێ قسه‌و لێدوانى جیا جیا له‌سه‌ر هه‌لومه‌رجه‌که بڵاوده‌کرێته‌وه، ئێمه به تایبه‌تى له‌سه‌ر ئاستى کوردستان هه‌ست ده‌که‌ین هه‌ندێ جار ده‌نگۆ و هه‌واڵى وا بڵاوده‌بنه‌وه که یان ناته‌واون یاخود زیاده‌ڕۆییان تێدایه و له‌وانه‌یه پێچه‌وانه‌ى هه‌ڵوێستى هه‌رێم و واقیعى رووداوه سیاسى و سه‌ربازییه‌کان بێت که ئه‌مه‌ش له‌وانه‌یه کاریگه‌رى خراپى بۆ سه‌ر بارى ئارامى هه‌رێم هه‌بێت، بۆیه له روانگه‌ى په‌یوه‌ست بوونمان به‌و بارودۆخه نه‌خوازراوه سه‌ربازییه‌ى هێنراوه‌ته ئارا به پێویستى ده‌زانین، جه‌ماوه‌رى خۆشه‌ویستى گه‌له‌که‌مان ئاگادار بکه‌ینه‌وه که هوشیارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ده‌نگۆوقسه و لێدوانه‌کاندا بکه‌ن و ده‌زگاو که‌ناڵه میدیایه‌کانیش بۆ هه‌ر هه‌واڵ و باسێک تایبه‌ت به پێشمه‌رگه پێویسته وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه بکه‌نه سه‌رچاوه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى رۆشنبیرى و راگه‌یاندن و هۆشیارى وه‌زاره‌تمان له ئه‌رک دایه، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئاستى فه‌رمانده‌یى هێزه‌کانى پاسه‌وانى هه‌رێم وته‌بێژى فه‌رمى هه‌یه ده‌کرێت ئه‌م دوو سه‌رچاوه‌یه بکه‌نه بنه‌ماى پشت راست کردنه‌وه‌ى هه‌واڵ و زانیاریه‌کانى په‌یوه‌ست به رووداو‌و ره‌وشه سه‌ربازییه‌کان وه هه‌ر لێره‌وه داوا له ته‌واوى فه‌رمانده سه‌ربازییه‌کان ده‌که‌ین به هیچ شێوه‌یه‌ک بۆ میدیاکان لێدوان نه‌ده‌ن.
هه‌ڵگورد حکمت
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى راگه‌یاندن و
رۆشنبیرى و هۆشیارى نیشتمانى




