عادل عەبدولڵا: جوڵاندنى سوپا نیشانه‌ى شکستی حکوومه‌تى بەغدایه
ئه‌ندامێکى لیستى هاوپه‌یمانى کوردستان ڕایدەگەێنێت جوڵاندنى سوپا له‌لایه‌ن حکوومه‌تى ناوه‌ندی نیشانه‌ى شکسته و ئاڵۆزى سیاسیش دروست ده‌کات .
عادل عەبدولڵا ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران له‌سەر لیستى هاوپه‌یمانى کوردستان بە(ئاژانسی ئەخباریە)ی راگەیاندووه : له ماوه‌ی رابردودا حکوومه‌تى ناوه‌ندى چه‌ندین هه‌نگاوی هه‌ڵه‌ی ناوه، وه‌ک بریاڕی‌اری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی کۆبۆنی خۆراک و واژۆکردنی گرێبه‌ستی چه‌ک له‌گه‌ڵ روسیا که پاشان ده‌رکه‌وت گه‌نده‌ڵیه‌کی زۆری تێدا کراوه.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکردووە کە هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه و بۆ په‌رده پۆشکردنی ئه‌و هه‌ڵانه و سه‌رقاڵکردنی هاووڵاتیان، حکومەتی بەغدا په‌نای بردۆته به‌ر جوڵاندنی سوپا به‌ره و هه‌رێمی کوردستان و شاری که‌رکوک تاوەکو هه‌ڵه‌کانی خۆیی و شکستهێنانی له‌گەیاندنی خزمه‌تگوزاری بۆ هاوڵاتیان "داپۆشێت.
گوتیشى "جوڵاندنی یه‌که سەربازییەکانی سوپای عێراق به‌ره‌و ناوچه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و که‌رکوک بۆ په‌رده پۆشکردنی شکسته‌کانی حکومه‌تی ناوه‌ندیه له‌ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی".
لەکۆتایشدا عەبدولڵا ئه‌وه‌ى خستۆتە ڕوو که جوڵاندنى ئه‌و هێزه ئاڵۆزى سیاسى دروست ده‌کات.




