ناوی دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌ران له‌هه‌ولێر بۆ کاتێکی نادیار دواخرا

بریار وابوو 20/11/2012 ناوی دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌ران له سنوری پارێزگای هه‌ولێر رابگه‌ێنرێت، به‌ڵام به‌هۆکارێکى نادیار ڕاگەیاندنی ناوەکان دواخران .
له‌م باره‌وه kdp.info په‌یوه‌ندى به پارێزگاى هه‌ولێرکرد به‌ڵام هیچ زانیاریه‌کیان له‌و باره‌وه ڕانه‌گه‌یاند.
هاوکات ماڵپه‌رى فه‌رمى پارێزگاى هه‌ولێر له روونکردنه‌وه‌یه‌کدا ئاماژه‌ى به‌وه كردووه کە پارێزگا دڵنیاتان ده‌کاته‌وه له واده‌ی دیاری کراوی خۆیدا ناوه‌کان راده‌گه‌یه‌نێت .
كارزان هه‌ورامی




