٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

تۆرى بەرگرى لەمافەکانى منداڵانى کوردستان، یاداشتێک دەداتە پەرلەمانی کوردستان

سەرچاوە: KDP.info

سەعات 2ى پاش نیوەرۆى 20/11/2012 لە ساڵرۆژى جیهانى چەسپاندنى مافەکانى منداڵان تۆرى بەرگرى لەمافەکانى منداڵانى کوردستان بە مەبەستى پێشکەشکردنى یاداشتنامەیەک سەردانى تەلارى پەرلەمانى کوردستانیان کرد و لەلایەن د. حسن محمد سورە جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان و فرسەت ئەحمەد سکرتێرى پەرلەمان و عبدالسلام بەروارى سەرۆکى لێژنەى کۆمەڵایەتى  خێزان و منداڵان و ئەندامانى هەمان لێژنە پێشوازیان لێکرا.

سەرەتا لەلایەن منداڵانى ئامادەبوو چەندین چالاکى هونەرى پێشکەش کرا ، پاشان یاداشتنامەیەکیان پێشکەش بە سەرۆکایەتى پەرلەمانى کوردستان کرد کە تیایدا هاتبوو : یاساى پاراستنى مافەکانى منداڵان پەسەند بکرێت،و زیاتر هاوکارى منداڵانى کوردستان بکرێت ومنداڵان  بەشدار بن لە ڤستیڤاڵە جیهانیەکان ، و سزاى ئەو کەسانە بدرێت کە توندوتیژى بەرامبەر بە منداڵان ئەنجامدەدەن ، هەروەها  گرنگى زیاتر بدرێت بە منداڵانى کەرکوک و ناوچەدابراوەکانى تر .

لەلایەن خۆیەوە جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان وێرای بەخێرهێنانى منداڵەکان بەڵێنى پێدان هەوڵى جدى بدەن بۆ جێبەجێکردنى سەرجەم داواکارییەکانیان و یاداشتەکەیان رەوانەى لێژنەى پەیوەندار بکرێت .

لەلایەن خۆشیانەوە عبدالسلام بەروارى سەرۆکى لێژنەى کۆمەڵایەتى و خێزان و منداڵ و بەیان ئەحمەد بریاردەرى لێژنەکە  کورتە باسێکیان لەبارەى پرۆژە یاساى مافەکانى منداڵان پێشکەش کرد و رایانگەیاند کە پرۆژە یاساکە لە 68 ماددە پێکهاتووە خوێندنەوەى یەکەمى بۆ کراوە و لە داهاتوودا دەخرێتە بەرنامەى کارى پەرلەمانى کوردستان و لە دانیشتنەکانى پەرلەمانى کوردستان گفتوگۆى لەسەر دەکرێت .

هەواڵی پەیوەندیدار