٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دوای دووهەفتە كاری چاكردنەوە پردی دێگەڵە لەبەردەم هاتوچۆدا كرایەوە

سەرچاوە: KDP.info

دوای ئەوەی بەهۆكاری كارەساتێكی ئاگركەوتنەوەو تەقینەوەی كامیۆنێكی سووتەمەنی هەڵگر پردی ئاسنینی دێگەڵە داڕماو هەرەسی هێنا ، بۆ ماوەی چواردە رۆژ ئەم پردە داخرا و لە رێگەیەكی لاڕێوە هاتوچۆی نێوان هەولێر و كۆیە بەردەوامیی هەبوو ، ئەمرۆ دوای وادەیەكی پێوانەیی كە تەنها چواردە رۆژبوو ، لەرێو رەسمێكدا بەئامادەبوونی نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر ئەو پردە سەرلەنوێ‌ دوای چاكردنەوەی لەبەردەم هاتوچۆدا كرایەوە .

لەو رێو رەسمەدا كە هەریەك لە بەرێوەبەری گشتی ئاوەدانكردنەوەو رێگەوبانەكانی هەولێرو قایمقامی قەزای كۆیەو بەرێوەبەری چاكردنەوەی رێگەوبانەكانی هەولێرو بەرێوەبەری ناحیەی دێگەلە ئامادەی بوون ، پارێزگاری هەولێر ستایش و دەستخۆشی تیمەكانی بەرێوەبەرایەتی گشتی ئاوەدانكردنەوەو رێگەوبانەكانی هەولێری كرد كە توانیان لەوادەی ئەو بەلێنەی بە پارێزگایان دابوو ، كە وادەیەكی پێوانەیی تەنها چواردە رۆژ بوو ، پردەكە چاك بكەنەوەو دووبارە بكەوێتەوە واری خزمەت .

هەواڵی پەیوەندیدار