٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرجەم رێگا سەرەكییەكانی پارێزگای هەولێر دەكرێتە دوو ساید

سەرچاوە: KDP.info

بەئامانجی كەمكردنەوەی رووداوەكانی هاتووچۆ،   وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری داوە سەرجەم رێگا سەرەكییەكانی كوردستان بكرێتە دوو ساید و بۆئەمەش پشكی شێر بە پارێزگای هەولێر دەكەوێت و ئێستا بەڕێوەبەرایەتی رێگاوبانی هەولێر سەرقاڵی جێبەجێكردنی ژمارەیەك پرۆژەی لەوشێوەیە.

 كامەران شێروانی بەڕێوەبەری رێگاوبانی هەولێر بۆ(kdp.info) وتی"  ئامانج لە بەدوو ساید كردنی ڕێگا سەرەكییەكان كەمكردنەوەی قەرەباڵغی  و رووداوەكانی هاتوچۆیەو بۆ ئەو مەبەستەش وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە بڕیارێكی دەركردووە.

وتیشی" ئێمە وەكو بەڕێوەبەرایەتی رێگاوبانی هەولێر لە ئێستا سەرقاڵی جێبەجێكردنی  پرۆژەكانی بەدوو سایدكردنی ڕێگا سەرەكییەكانی نێوان شارو شارۆچكەكانین  لەگەڵ شاری هەولێر و یەكێك لە  گرنگترین پرۆژەی لەوشێوەیەش پرۆژەی بەدوو سایدكردنی رێگای هەولێر- كۆیە یە كە لە سێ قۆناغ پێكدێت و ئێستا  لەقۆناغی جێبەجێكردندایە.

 

هەولێر- بڕوا بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار