٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

هێزەکانی عێراق لەبەرزاییەکانی کەرکووک دەپەڕنەوە ڕووەو کەرکووک

سەرچاوە: KDP.info

لە هەنگاوێکی نوێی مەترسیداردا ئاژانسی دەنگوباسی چین رایگەیاند کەهێزێکی سوپای عێراقی کەپێکهاتووە لە 35 زریپۆش و فەوجێکی پیادەی سەربازی و بەکۆمەڵێک چەکی قورسەوە لەبەرزاییەکانی حەمرین پەڕیونەتەوە ڕووەو شاری کەرکووک .

ئەمەو ئەفسەرێکی سوپای عێراقی کەنەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت بەئاژانسی ( شینخوای ) چینی راگەیاندووە کەهێزەکە بریتیە لە فیرقەی نۆی سوپای عێراق کەبارەگاکەی لەبەغدایە و لەڕێگای بەغدا – تکریت ڕووەو کەرکووک بەڕێکەوتووە و ئەوان فەرمانیان پێکراوە ڕووەو کەرکووک بڕۆن و تاوەکو ئێستای جۆری ئەرکەکەیان پێڕاس نەپێدراوە

هەواڵی پەیوەندیدار