لێژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان داده‌مه‌زرێت

له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ل ستافی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی وه‌زیری ته‌ندروستی بریاری به‌دامه‌زراندنی لێژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان دا.
ئه‌مرۆ 20/11/2012 به سه‌رپه‌ر‌شتیی رێكه‌وت حمه‌ڕه‌شید وه‌زیری ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێم, یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستیی ده‌روونی به‌رێوه‌چوو و تێیدا چه‌ند بڕیارێكی گرنگ ده‌ركرا له‌وانه دامه‌زراندنی لێژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگار بونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان و دیاریكردنی جۆری ئه‌و ده‌رمانانه‌ی كه‌له بنكه‌ته ندروستییه‌كان ده‌درێت به نه‌خۆش.
ئه‌مه‌ش برگه‌و ماده‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مرۆی وه‌زاره‌تی ته‌ندورستی بووه.
1- دامه‌زراندنی لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاری بوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان
2- دیاری كردنی جۆری ئه‌و ده‌رمانانه‌ی كه‌له بنكه‌ته‌ندروستییه‌كان به نه‌خۆشده‌درێت
3- كردنه‌وه‌ی به‌شی توێژینه‌وه‌ی ده‌روونی له‌وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێم
4- جه‌خت كردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر كردنه‌وه سه‌نته‌ری چاره‌سه‌ری ئالوده‌بووان له‌شاری هه‌ولێر.




