باڵه‌كایه‌تى..پێشمه‌ره‌گه‌یه‌كى ئه‌یلول و گوڵان كۆنترین مزگه‌وتى ئاینى بنیاد ده‌نێته‌وه

له رێ‌و ره‌سمێكى جه‌ماوه‌ریدا و به ئاماده‌بوونى (مامۆستا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید) سه‌رۆكى یه‌كێتى زانایانى كوردستان و (عه‌بدولواحید گوانى) قائیمقامى چۆمان و (وه‌یسى سه‌عید) به‌رێوه‌به‌رى ئه‌وقافى سۆران و دام و ده‌زگاو مامۆستایانى ئاینى ناوچه‌كه، مزگه‌وتى گه‌وره‌ى گوندى گرتك له شاره‌دێى سمیلان له سه‌ر رووبه‌رى (100)م2به شێوه‌یه‌كى ئه‌ندازه‌یى كرایه‌وه.
وه‌ك به‌رێوه‌به‌رى ئه‌وقافى سۆران به (kdp.info) وت، دروستكردن و بنیاد نانه‌وه‌ى مزگه‌وتى گه‌وره‌ى گرتك له سه‌ر ئه‌ركى (عه‌بدولره‌حمان ملا ره‌سول) تێكۆشه‌رێكى كورد‌و پێشمه‌رگه‌ى هه‌ردوو شۆرشه‌كانى ئه‌یلو ل و گوڵان بووه‌و مزگه‌وته‌كه له سه‌رده‌مانى زوداو به‌تایبه‌ت له كاتى شۆرشى مه‌زنى ئه‌یلول شوێنى كه‌سایه‌تییه ئاینییه‌كان و نشتیمان په‌روه‌ره‌كان و حوجره‌ى كۆنى ناوچه‌كه بووه
رێكار چۆمانى




