باڵه‌كایه‌تى.. زیاتر له 100تۆن خۆراك و نزیكه‌ى (50) ملیۆن دینار‌و (10) لۆرى جل و به‌رگ بۆ كوردانى رۆژئاوا به‌رێكرا

دواى سێ رۆژ له‌به‌رده‌وامى هه‌ڵمه‌تى كۆكردنه‌وه‌ى كۆمه‌ك و هاوكارى له ده‌ڤه‌رى باڵه‌كایه‌تى، بۆ كوردانى رۆژ ئاواى كوردستان، ئه‌وانه‌ى له كه‌مپى دۆمیز نیشته‌جێن و له‌ره‌وشێكى خراپ‌دا ژیان ده‌گوزه‌رێنن، به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو هاوڵاتیانى ناوچه‌كه له‌پرۆسه‌كه به‌شداریان كرد‌و رێژه‌یه‌كى زۆرى خۆراك و كه‌لوپه‌لى ناوماڵیان كۆكرده‌وه‌و بریاره له رێگه‌ى لێژنه‌یه‌ك كۆمه‌ك و هاوكارییه‌كان بگه‌یه‌نرێته ئاواره‌كانى كه‌مپى دۆمیز .
له‌م باره‌یه‌وه عه‌بدولواحید گوانى قائیمقامى چۆمان به( kdp.info)ى راگه‌یاند : به به‌شدارى سه‌رجه‌م ده‌زگاكانى حكوومى و پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كان و جه‌ماوه‌رێكى به‌رچاوى ناوچه‌كه ، ئه‌م هه‌ڵمه‌ته ماوه‌ى سێ رۆژ به‌رده‌وامى هه‌بوو، تیایدا زیاتر له (100) تۆن خۆراك و نزیكه‌ى (50) ملیۆن دینار‌و زیاتر له (10) لۆرى جل و به‌رگ و راخه‌رو به‌تانى كۆكراوه‌ته‌وه و ئه‌مرۆ له رێگه‌ى لێژنه‌یه‌كه‌وه كۆمه‌ك و هاوكاریه‌كان ده‌گه‌یه‌نرێنه ئاواره‌بوان.
گوتیشى، هه‌لمه‌تى كۆكردنه‌وه‌ى كۆمه‌ك و هاوكارى له‌ده‌ڤه‌رى باڵه‌كایه‌تى وێڕاى شارۆچكه‌ى چۆمان له‌هه‌رچوارشاره‌دێى حاجى ئۆمه‌ران ، قه‌سرى ، گه‌ڵاڵه، سمیلان و گوندوئاواییه‌كانى ناوچه‌كه به‌رێوه‌چوو بۆكۆمه‌كى ئاواره‌كانى رۆژ ئاواى كوردستان ئه‌وانه‌ى به‌هۆى سه‌ركوتكاریه‌كانى رژێمى سوریا ده‌رحه‌ق به خه‌ڵكى راپه‌ڕیوى ئه‌و وڵاته ئاواره‌بوونه‌و ئێستا له كه‌مپى دۆمیز له سنورى پارێزگاى دهۆك نیشته‌جێكراون .
رێكار چۆمانى




