٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

زیاتر لە 620 پلەى دامەزراندن بۆ ناوچە دابراوەکان دانراوە

سەرچاوە: KDP.info

بەرێوەبەرى ئامار و ئەندامى لیژنەى دامەزراندنى پارێزگاى دهوک  چیاڤان عبدالرزاق  بە  KDP.INFO ى راگەیاند : پرۆسەى دامەزراندن بە هەموو خالەکان و قوناغەکانەوە زیاتر لە 80%ى جى بەجێ بووە ، دەربارەى راگەیاندنى ناوى پالێوراوەکان نزیکەى 50% کارى تەواو بوو ،

ووتیشى لە بارەى ئەو کەسانەى بە شێوەى گرێبەست لە بەرێوەبەرایەتى و فەرمانگەکان میرى کار دەکەن ئیمە وەکو لیژنەى سەر بە پاریزگا راسپاردە و رێنماییەکانى لیژنەى بالاى دامەزراندنى سەر بە سەرۆکایەتى ءەنجوومەنى وەزیران جێ بەجێ دەکەین و بۆ دامەزراندنى گرێبەستى سالێک و زیاتر خزمەتى هەبیت خالێک وەردەگریت و هەروەها لە  2  سال و زیاتر  2  خال وەردەگریت لەسەر تیکراى نمرەکە تەنها بەو خالە دەکەویتە هەفرەکى لەگەل مونافسەکانى ،

لەبارەى ئەوەى کە لیژنەى دامەزراندنى پاریزگاى دهوک ناوى گرێبەستەکان رەوانەى لیژنەى بالاى دامەزراندن دەکەن و لەسەر ئەوان دەمینێتەوە کە ئایا دایان دەمەزرێنن یا خود نا چیاڤان زیدەتر بۆ  KDP.INFO  گووت : نەخێر رینماییەکان دیارن و ئەو خالەى کە خالبەندى لەسەر هەیە ئەویش تیکراى نمرەى دەرچوونە  وەکو بارى هاوسەرگیرى و کەسوکارى شەهیدان و هەروەها ئەوەى پیش ریکەوتى 31/12/2011 ناوى خوى لە بەرێوەبەرایەتى راهێنانى پیشەیى نوسیبێت خالێک وەردەگریت  ، هەر کەسێک ناوى خۆى پێشکەش کرد بێت بۆ دامەزراندن سەرجەمى ئەو خالانە دێتە وەرگرتن و بلندترین خال بەپێ پیویستیەکانى فەرمانگەکان دینە هەلبژارتن ،

لەبارەى ئەوەى کە کاتیک دیاری کراوە بۆ راگەیاندنى ناوى دامەزراوان  چیاڤان  بۆ  KDP.INFO  ووتى : ئیمە دەمانەوێت بە وردى لە گەل هەموو بەریوەبەرایەتیەکان کۆبوونەوە بکەین بەر لەوەى ئەنجامى هەلبژێرەکان رابگەینین  تاوەکو هەر تێبینیەک هەبیت پێشوەختە پێ ئاگادار بکرێن گەر نا هەموو ناوەکان ئامادەن و داواکارییەکان کراونەتە ناو کومپیوتەر وتیشى لە ماوەى ئەو دوو هەفتەى داهاتوو سەرجەم دەرچووەکانى کولێژ و پەیمانگەکان جێ بەجێ دەکرێن  و بۆ ئاستى خوێندنى دیکەش بەر لە سەرى سالى نوێ تەواو دەبیت ،

لە درێژەیى لێدوانەکەیدا ئەندامى لیژنەى دامەزراندنى پارێزگاى دهوک بۆ  KDP.INFO   ووتى : سەرجەم ئەو کەسانەى فورمى دامەزراندنیان پڕ کردووتەوە بە ناوچە دابڕاوەکانیشەوە لە سنورى پارێزگاى دهوک زیاتر لە  50  هەزار کەسە ووتیشى بەشى ناوچە دابراوەکانیش بۆ دامەزراندن دانراوە کە زیاتر لە  620  پلەى دامەزراندنە ئەویش دابەشکراوتە سەر  شنگال و زومار و تلکیف و باشیک  وتیشى ئەنجوومەنى وەزیران  375   پلەى بۆ ئەو ناوچانە دانابوو ئەوەى دیکە لە پلەکانى پاریزگاى دهوک بۆیان زیاد کراوە .

 

 

 

حکمت موسەیى

 

هەواڵی پەیوەندیدار