ڕووسیا، ئەمریکا تاوانباردەکات به تەگەرە خستنه بەردەم کارەکانی ئەنجوومەنی ئاسایش لەکەرتی غەززە

دوێنی دووشەممە ڕووسیا ئەمریکای تاوانبار کرد بەوەی کەواشنتون تەگەرە دەخاتە بەردەم هەنگاوەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەولەتی لەهەمبەر کێشەی غەززەو شەڕی نێوان ئیسرائیل و فەلەستینیەکان لەکەرتی غەززە .
ئەمەو باڵیۆزی رووسیا لەنەتەوە یەکگرتووەکان فیتالی تشورکین رایگەیاند کەرووسیا ئامادەیە پرۆژەیەک پێشکەشی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بکات بۆ کۆتایی هێنان بەگرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و فەلەستینیەکان لەکەرتی غەززە لەکاتێکدا هەر پڕۆژە بریارێکی نوێی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی پێویستی بەرەزامەندی هەر پێنج ئەندامی هەمیشەیی ئەنجوومەنی ئاسایش هەیە کەبریتین لەهەریەکە لە ئەمریکا و فەرەنسا و بەریتانیاو چین و رووسیا و مافی ڤیتۆش بڕیارەکە هەڵدەوەشێنێتەوەو باڵیۆزی رووسیا ئەمریکای تاوانبارکرد بەوەی کە نایەوێت لەرێگای ئەنجوومەنی ئاسایشەوە سنوورێک بۆ باروودۆخی کەرتی غەززە دابنرێت لەکاتێکدا ئەمریکاش رووسیا تاوانبار دەکات بەوەی کەرووسیا ئامادە نیە لەرێگای ئەنجوومەنی ئاسایشەوە پشتگیری بڕیارێک بکات دژی ڕژێمی سووریا




