شه‌رق ئه‌وسه‌ت: شاندى ئه‌مه‌ریكا نێوان گیرى هێزى پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق ده‌كات

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆك كۆمارى عێراق له‌سه‌ر پرسى ئۆپه‌راسیۆنى دیجله كۆده‌بنه‌وه و شاندێكى ئه‌مه‌ریكا نێوان گیرى هێزى پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق ده‌كات.
ڕۆژنامه‌ى "شه‌رق ئه‌وسه‌د"چاپى له‌نده‌نى ئه‌مرۆ 20/11/2012 له ڕ‌اپۆرتێكى خۆیدا ئاماژه به‌وه كردووه كه سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعود بارزانى و سه‌رۆك كۆمارى عێراق جه‌لال تاڵه‌بانى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى دووقۆڵى له سه‌ر پرسى ئۆپه‌راسیۆنى دیجله و بارودۆخى عێراق ئه‌نجام ده‌ده‌ن,
لەمبارەیەشەوە سه‌رچاوه‌یه‌ك له سه‌ركردایه‌تى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به‌و ڕۆژنامه‌ى ڕاگه‌یاندووه, سوپاى عێراق كه‌تیبه‌یه‌كى ده‌بابه‌ى بۆ ناوچه‌كانى دوز خورماتو جوڵه پێكردووه.
ڕۆژنامه‌كه ئاماژه‌ى به‌وه داوه شاندێكى ئه‌مه‌ریكا نێوان گیرى پێشمه‌رگه‌و سوپاى عێراق ده‌كات به‌مه‌به‌ستى ڕوونه‌دانى شه‌ڕ له‌نێوان هه‌ردوو.
جه‌بار یاوه‌ر ئه‌میندارى گشتى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان له لێدوانێكدا بۆ "شه‌رق ئه‌وسه‌ت" ده‌ڵێت " ئه‌م ئێواره شاندێكى ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌رۆكایه‌تى جه‌نه‌ڕاڵ كاسلین به‌ڕێوه‌به‌رى نووسینگه‌ى هاوكارى ئه‌منى ئه‌مه‌ریكا له عێراق گفتوگۆ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌و چه‌ند گه‌وره به‌رپرسێكى ئه‌منى ده‌كات له‌سه‌ر بارودۆخى ئه‌منى ناوچه دابڕاوه‌كان و مه‌سه‌له‌ى جوڵاندنى هێزى ئۆپه‌راسیۆنى دیجله".
گوتیشى " شانده‌كه تێبینیان هه‌بووه له‌سه‌ر لایه‌نى عێراقى و ئه‌و شانده ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌غدا و قسه له‌گه‌ڵ ئه‌وانیش ده‌كات ".




