وەزیری پەروەردە: لە ڕوانگەى جاڕنامەى جیهانی مافەکانی مرۆڤەوە، مافی هەر تاکێکە بە زمانی دایکی خۆی بخوێنێت

د. عیسمەت محەمەد خالید وەزیرى پەروەردە، پێشوازی لە شاندێکی کۆمپانیای ئۆرسامی تورکی کرد بە سەرۆکایەتی ئۆیتۆن ئۆرهان بەرپرسی بەشی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و شاندێکی یاوەری.
لە دانیشتنێکدا پرسی خوێندنی تورکمانی لە هەرێمی کوردستان خرایە بەرباس و لێکۆڵینەوە، شاندی کۆمپانیای ئۆرسام دەستخۆشیان لە وەزارەتی پەروەردە کرد بەهۆی بایەخی بەردەوامی بە پرسی خوێندنی تورکمانی و خوێندنی سەرجەم نەتەوەکان لە هەرێمی کوردستاندا.
د. عیسمەت ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە لە روانگەى سیستمی نوێی خوێندن بایەخێکی بەرچاو بە خوێندن بەزمانی دایک بۆ سەرجەم نەتەوەکانی هەرێمی کوردستان دەدرێت و لە روانگەى جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤەوە مافی هەر تاکێکە بە زمانی دایکی خۆی بخوێنێت.




