له‌كه‌ركووكه‌وه..رێگه‌داده‌خرێت و زانایانى ئاینى پشتگیرى ده‌كه‌ن و دووزیش خۆپیشاندان ده‌كات

سه‌رچاوه‌یك له هێزه‌چه‌كداره‌كانی سنووری كه‌ركووك له لێدوانێكی تایبه‌تی پێیراگه‌یاندین كه به‌پێى بریارێكی نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پاش ئه‌وه‌ی هێزێكی زۆریان ره‌وانه‌ی سنووری چیای حه‌مرین كرد ، پاش گه‌یشتنی ئه‌و هێزه به بناری چیای حه‌مرین و بڵاو بوونه‌وه‌یان كه ژماره‌یه‌كی زۆر له ده‌بابه‌و زرێ پۆشیان بڵاو كردۆته‌وه ، ئێستایش هه‌ستاون به داخستنی رێگای هاتوو چۆی كه‌ركووك به‌غدا
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی راگه‌یاند خوله‌ك له دوای خوله‌ك ئه‌وان هێزی زیاتر ره‌وانه‌ی بناری چیای حه‌مرین ده‌كه‌ن ، ئه‌مه‌ش وای كردووه مه‌ترسی زیاتر دروست بێت له‌مه‌ر هه‌ڵگیرسانى شه‌رو پێكدانی نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و هێزه‌كانی سوپای عێراق
له‌لایه‌كى دیكه‌شه‌وه پاریزگارى كه‌ركووك له‌گه‌ڵ وه‌فدێكى یه‌كێتى زانایانى ئیسلامى له كه‌ركووك كۆبۆوه و له‌لاى خۆیه‌وه پارێزگارى كه‌ركووك رۆڵى زانایان و پیاوانى ئاینى به‌رز نرخاند ، به سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانه‌وه له هاریكاریكردنیان بۆ پشتگیرى ئیداره‌ى كه‌ركووك و خزمه‌تكردنى دانیشتوانى شاره‌كه .
داواشى لێ‌كردن په‌ره به روحى برایه‌تى بده‌ن له رێگاى مامه‌ڵه‌كردنى رۆژانه‌یان له نێو دانیشتواندا .
له قه‌زای دووبزیش هاووڵاتیانی ئه‌و سنووره به‌هاوكاری له گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك رێكخراوی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی خۆپێشاندانێكیان له دژی هێزه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی دجله و پاڵپشتی كردنی بریاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا‌و ئیداره و ده‌ركردنی هێزه‌كانی سوپای عێراق له‌و سنووره ئه‌نجام دا .
ئه‌مانجی سه‌ره‌كیش له ئه‌نجامدانی ئه‌و خۆپێشاندانه بریتی بوو له پاڵپشتی كردنی ئه‌و بریارانه‌ی ئیداره‌و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك له هه‌ربوارێك بیانه‌وێت بیده‌ن ، له دژی هێنانی سوپا بۆ ناو شاری كه‌ركووك و كشانه‌وه‌ی فه‌وجی دووی فرقه‌ی 12 سوپای عێراق له سنووره‌كه‌یان
ئارام شێركۆ / كه‌ركوك




