٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

داوای ئیمتیازاتی تایبەت بۆ ئەو فەرمانبەرانە دەكرێت كە لەكاتی دەوام گیان لەدەست دەدەن

سەرچاوە: KDP.info

ژمارەیەك لە ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان داوا دەكەن كە یاسایەكی تایبەت دەربکرێت سەبارەت بە دابینكردنی ئیمتیازات بۆ  ئەو فەرمانبەرانەی لە دەزگاو فەرمانگانی حكوومەت كاردەكەن و لەكاتی راپەڕاندنی کاری فەرمی لە ناو دەزگاکانیان یاخود كاركردن گیان لەدەست دەدەن، یاخود لەکاتی کارەکانیان بە هۆی رووداوەوە تووشی كەمئەندامی دەبن،هەروەها پێویستە رەچاوی باشتركردنی گوزەرانی خێزانەكانیان بكرێت.

 سەمیرە عەبدوڵا ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە لیستی كوردستانی بۆ(kdp.info) گوتی" ئەو پرۆژەیە بۆ  ئەو فەرمانبەرانەیە كە لەكاتی دەوامكردن بەهۆی رووداوێك بەنمونە كارەبا لێدان و سووتان گیان لەدەست دەدەن، یان كەمئەندام دەبن یان لەكاتی دەرچوونێكیان بۆ كاری  فەرمانگەکانیان تووشی رووداوێك دەبن و گیان لەدەست دەدەن، یاخود كەمئەندام دەبن. بۆیە پێویستە بەپێی یاسا ئیمتیازیاتی تایبەتیان بۆ دیاربكرێت، ئەگەر گیانیشی لەدەستدا ئیمتیازیات بۆ خێزانەكانیان دابینبكرێت، كە لەهی فەرمانبەری ئاسایی باشتر و زیاتر بێت.

 گوتیشی"  داوامان كردووە كە كەسوكاری ئەو كەسانەی بەو شێوەیە گیان لەدەست دەدەن، هاوشێوەی كەسوكاری شەهیدان ئیمتیازاتی خوێندن و دامەزراندنیان بۆ دابینبكرێت.

 

هەولێر – بڕوا بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار