سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له باڵیۆزی توركیا له عیراق ده‌كات

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 19/11/2012 به‌رێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ڵاحه‌دین پێشوازیكرد له به‌رێز یونس ده‌میره‌ر باڵیۆزی توركیا له عیراق به هاوڕێیه‌تی به‌رێز ئایدن سه‌لجه‌ن كونسوڵی گشتی ئه‌و وڵاته له هه‌رێمی كوردستان.
له دیدارێكدا ، په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان توركیا و هه‌رێمی كوردستان تاوتووێكرا به‌و جۆره‌ی كه به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانی هه‌ر دوو گه‌لی كوردستان و توركیا زامن بكات و له‌و رووه‌وه سه‌رۆك بارزانی په‌رۆشی هه‌رێمی كوردستانی دوپاتكرده‌وه له سه‌ر كاری هاوبه‌ش له پێناو پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیی دۆستایه‌تی دوو لایه‌نه ، به تایبه‌ت مكومكردنی په‌یوه‌ندییه ستراتیژییه‌كان به‌و پێیه‌ی سوود بۆ هه‌ر دوولا هه‌بێت له بواره‌كانی سیاسیی و ئابووری و بازرگانیی و گه‌شه‌پێدان و وه‌به‌رهێنان.
باڵیۆزی توركیاش رۆڵی سه‌رۆك بارزانی له فراوانكردنی ئاسۆی هاریكاریی له‌گه‌ڵ توركیادا به‌رز نرخاند و دووپاتیكرده‌وه كه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و هه‌رێم پێشكه‌وتنی به‌رچاوی له خۆ بینیوه و ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ش بوه‌ته هۆی پاراستنی سه‌قامگیری له ناوچه‌كه‌دا و وڵاتی توركیاش سوره له سه‌ر په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و به‌ره‌و پێشتریشی ده‌بات .
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا بیروڕا ئاڵوگۆڕكرا ده‌رباری پرۆسه‌ی سیاسی عیراق و دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ره‌وشی سوریا و هه‌روا كۆمه‌ڵێك بابه‌ت كه جێی بایه‌خی هه‌ر دوولایه .




