٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بڕیارە سه‌رۆک بارزانى و سه‌رۆک تاڵه‌بانى کۆببنەوە

سەرچاوە: KDP.info

سەرچاوەکی تایبەت لە مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بە kdp.info ڕاگه‌یاند: سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ گەیشتۆتە هەولێر و بڕیارە سبەینێ لەگەل سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له‌سه‌ر سه‌رجه‌م پرسه‌کانى عێراق  کۆبوونه‌وه‌ ئه‌نجام بدەن.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی پێ راگەیاندین کەله‌هەولێر بۆ دۆزینه‌وه‌ى ڕێگاچاره‌یه‌ک سەبارەت بە کۆى سه‌رجه‌م پرسه‌کانى عێراق بڕیارە له‌ نێوان به‌ڕێز مه‌سعود بارزانى سەرۆکی هەرێمی کوردستان و به‌ڕێز جه‌لال تاڵه‌بانى سه‌رۆک کۆمارى عێراق کۆبوونه‌وه‌ ئه‌نجام بدرێت .

لەلایەن خۆشیەوە عارف ڕوشدى ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان بۆ kdp.info پشت راستی هەواڵەکەی کردەوه.

هەواڵی پەیوەندیدار