سکای نیوز : تورکیا ئامادەیە وتوێژ لەگەڵ پەکەکە بکات

دوای ئەوەی مانگرتوانی کورد لەزیندانەکانی تورکیا کۆتاییان بەمانگرتنەکەیان هێنا کەماوەی زیاتر لەشەست ڕۆژی خایاند سایتی سکای نیوز لەسەر زاری وەزیری دادی تورکیا سەعدوللا ئارچین ئاماژەی بەوە کردووە کە ڕەنگە بەم نزیکانە تورکیا وتوێژ لەگەل کوردەکانی تورکیا بکات . لەپێناو کۆتایی پێهێنانی ململانێی نێوان تورکیا و کوردەکان کەدەیەها ساڵە بەردەوامە لەکاتێکدا چەندینجار لەلایەن سەرۆکایەتی و حکوومەتی هەرێمی کوردستان داوا لەهەردوولا کراوە کەڕوو لەمێزی گفتوگۆ بکەن و زمانی دیالۆک بگرنەبەر لەجیاتی مللملانێی چەکداری و خوێن ڕشتن . شیاوی باسە لەساڵی رابردوو لەئۆسلۆی پایتەختی نەرویج ئەنکەرە گفتوگۆیەکی نهێنی لەگەڵ پەکەکە ئەنجامدا ...




