٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شاندێکى پەرلەمانى کوردستان سەرەدانى قەزاى بەردەرەشی کرد

سەرچاوە: KDP.info

بە مەبەستى ئاشنابوونیان بە داخوازى و پێشنیارەکانى هاوولاتیان لە قەزاى بەردەرەش لە رۆژى یەک شەممە 18/11/2012 شاندێکى پەرلەمانى کوردستان بە سەرۆکایەتى دکتور (حەسەن محەمەد سەعید ) جێگرى سەرۆکى پەرلەمان  بە یاوەرى شاندێک کە لە فراکسیونە جیاوازەکانى  نێو پەرلەمان پێکهاتبوو، سەرەدانى قەزاى بەردەرەشیان کرد و  لەلایەن ( سەردار یەحیا عەبدولعەزیز ) قایمقامى قەزاى بەردەرەش پێشوازیان لێکرا و دواتر لە دیوانى قایمقامیەت لە کۆبوونەوەیەکدا شاندى پەرلەمان لەگەل بەرێوەبەر و بەرپرسى بەرێوەبەرایەتى و فەرمانگەکانی میرى ئەو قەزایە  کۆبوونەوە.  لە سەرەتا  قایمقامى ئەو قەزایە کورتەیەکى مێژووى لەسەر قەزاکە بۆ شاندەکە باس کرد و دواتر باسى لەو پرۆژە خزمەتگوزاریانە کرد کە لە ماوەى رابردوو ئەنجامدراوە هەر لەو دانیشتنەدا قایمقامى بەردەرەش باسى پرۆژە پێویستەکان و خواست و داواکارى خەڵکى ئەو دەڤەرەی کرد.  پاشان بەرێوەبەر و بەرپرسى فەرمانگەکانی میرى ئەو قەزایە داخوازیى و پێشنیارەکانى خەڵکى ئەو دەڤەرەیان دا بە شاندى پەرلەمان ، بە ئامانجى بەدوا داچوونى زیاتر بۆ پێویستی  و داواکانیان .

لە کۆتایدا و لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانى دا دکتور ( حەسەن محەمەد سەعید ) جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان بۆ دەزگاکانى راگەیاندن دواو دەربارەی ئامانجى سەردانەکەی گوتى : ئامانجى سەرەدانەکەمان بۆ بەردەرەش وەکو دیارە  لە پێشووتریش شاندى پەرلەمانتارانى کوردستان سەرەدانى ئەم قەزایەیان کردبوو، لە نزیکەوە قایمقام و بەرێوەبەرى ناحییەکان و بەرێوەبەر و بەرپرسى فەرمانگەکانى میرى ئەو قەزایەمان بینی،  کە هەموو پرۆژە پێویستەکان و داواکارى خەلکى ئەو ناوچەیەیان بۆ باسکردین.  ئیمەش لە پەرلەمان دیراسەمان بۆ کرد و پێشکەشی حکوومەتمان کرد ، کە بەشێکى زۆرى ئەو داواکاریانە جێبەجێ کران ، بۆ ئەمڕۆکەش ئیمە بە پێویستمان زانى لە نزیکەوە سەرەدانى ئەو قەزایە بکەین وەکو بینیمان بەردەرەش قەزایەکى نوێیە و سێ ناحیەى نوێی بەسەرەوەیە و ناوچەیەکى کشتوکالییە و لە سەردەمى رژێمى بەعسى رۆخاوەو کرابووە پێگەیەکى عەسکەریی  بۆیە بەتەواوی و پشت گوێ خرا بوو ، بەڵام حکوومەتى هەرێمى کوردستان گرنگییەکى باشی بەو ناوچەیە داوە لە رووى پرۆژە خزمەتگوزارییەکانەوە.  ئیمەش لە پەرلەمانى کوردستان پالپشتى خۆمان بو ئەو قەزایە پشت راست دەکەینەوە .

هەواڵی پەیوەندیدار