٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بۆ چارەسەرکردنى گرژى ناوچە دابراوەکان : لێژنەى پێشمەرگە لە پەرلەمانى کوردستان پشتیوانى لە گفتوگۆ دەکات

سەرچاوە: KDP.info

سەعات 10ى سەرلەبەیانى ئەمرۆ 19/11/2012 لێژنەى پێشمەرگەو شەهیدان و قوربانیانى جینۆساید سەبارەت بە بارودۆخى بەشێک لەو ناوچە دابراوانەى کە هێزى دیجلە ئاَلۆزى و پشێوى بۆ دروست کردووە بە ئامادەبوونى محمد شارەزوورى سەرۆکى لێژنە و جێگر و بریاردەر و ئەندامانى لێژنەکە کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە لە هۆڵى لێژنەى پێشمەرگە و شەهیدان  و قوربانیانى جینۆساید بەرێوەچوو بە تێروتەسەلى باس لە رەوشى شڵەژاوى ئەو ناوچانە کرا کە بەهۆى ئۆپەراسیۆنى دیجلەوە دووچارى بوونەتەوە ، هاوکات وەکو لێژنە پشتیوانیان لە هەنگاوەکانى سەرۆکایەتى هەرێم و حکومەتى هەرێمى کوردستان کرد و داوایان کرد کە کێشەکان لە رێگەى گفتوگۆوە چارەسەر بکرێن ، هەر لە کۆبوونەوەکەشدا بریاریاندا سەردانى شارى کەرکوک بکەن و لەگەڵ پارێزگارى کەرکوک کۆببنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار