٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کارە تیرۆریستییەکانی موسل بۆ ئەوەیە هێزی سەربازی لە ناوچە کوردییەکان بجولێدرێت

سەرچاوە: KDP.info

لە بارەى ئەوەى کە تیرۆرستان ناوە ناوە  تەقینەوەیەک  لە ناوچە دابرێندراوەکانی  سنورى پارێزگاى موسل ئەنجامدەدەن  سەعید مەموزینى  بەرپرسى نووسینگەى رۆشنبیرى و راگەیاندنى لقى14 پارتى دیموکراتى کوردستان لەو پارێزگایە بە ( kdp .info ) راگەیاند  گوتى : من وا دەیبینم ئەو تەقینەوانە دژى هێزى پێشمەرگەى کوردستانە بۆ ئەوەى بڵێن هێزى پێشمەرگەى کوردستان نەیتوانیوە ئاسایشى ئەو ناوچانە بپارێزێت، گووتیشى بە پێچەوانەوە ئاسایش و سەقامگیرى لەو ناوچانەدا هەیە کە هێزى پێشمەرگەى کوردستان تێیاندا  باڵا دەستە ، چونکە خەلک لەوێ بە ئازادى بازرگانى دەکەن و کاری سیاسى و کومەڵایەتى و رێکخراوە مەدەنییەکان رادەپەڕینن ، لەدرێژەی ئەم باسە  بۆ ( kdp .info )  گوتى : تیرۆرستان دەیانەوێت  ئەم ناوچانە تێکبدەن ، لە راستیدا  تیرۆرستان لە هەموو ناوچەکانى موسل کارى تیرۆرستى دەکەن، بەڵام لە ناوچە دابڕاوەکان زیاتر رق و کینەى خۆیان بەرامبەر کورد و پارتە سیاسییەکانى کوردستان نیشان دەدەن ودەیانەوێت  دەرگایەک بکەنەوە تا هێزى سەربازى عێراق جولەى پێبکرێت بەرەو  ئەو  ناوچە ئارامانەی کورد تێیدا حووکم دەکات ئەمەش بۆ دژاىەتی کوردە .
هەرێم کمال ئاغا ( بەرپرسى مەلبەندى رێکخستنى موسلی ى.ن.ک) بە ( kdp .info ) راگەیاند : ( ئەوانەى لە پشتى تیرۆرستانن پاشماوەی بەعسییەکانن ) تیرۆرستان لە هەر شوێنێک بۆیانکرابێت لە تەقیینەوە دەرێخیان نەکردووە.  لە بەسرا تا دەگاتە ژەنگال  ، ئەویش بۆ شکست پێهێنانى پرۆسەى سیاسى و د یموکراسى و لە باربردنى دەوڵەتى دیموکرسى و پەرلەمانە لە عێراقى فیدرالیدا . گوتیشی  بەپێی زانیارى ئیمە ئەوانەى لە هاوکاری تیرۆرستان دەکەن  پاشماوەی بەعسییەکانن،  کە بە گروپ و ناوى جیاجیاوە  کارە تیرورستییەکانیان ئەنجام دەدەن، بۆ نموونە یەکێک لە والییەکانى موسل کە دەستگیرکرا،  دەرکەوت لە سەردەمى بەعس پلەى عەقیدى هەبووەو  لە موخابەراتى عێراقى کاری کردبوو.  گووتیشی  بەشێکى زۆرى کارە یترۆریستییەکان لەژێر کاریگەری بەعسییەکان بەرێوەدەچێت،  کاریگەریان لەسەر کارە تیرۆرستییەکانیان هەیە و هاوکارییەکانیشیان  پشتگیرى و  زانیارى  لە بواری سوپا  دەگرێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار