حه‌سه‌ن جیهاد: له‌گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ به‌غدا, تاڵه‌بانى مه‌سه‌له‌ى دیجله له‌گه‌ڵ مالیكى یه‌كلا ده‌كاته‌وه

ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران ئاماژه به‌وه ده‌كات دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى تاڵه‌بانى پرسى ئۆپه‌راسیۆنى دیجله له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق یه‌كلاى ده‌كرێته‌وه,وته‌بیژی یه كیتی نیشتیمانی كوردستانیش روونی ده‌كاته‌وه سه‌رۆك كۆماری عێراق ده‌گه‌رێته‌وه به‌غدا
حه‌سه‌ن جیهاد ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لێدوانێكدا بۆ سایتی kdp.info گوتى " مه‌سه‌له‌ى ئۆپه‌راسیۆنى دیجله لایه‌نه‌كوردیه‌كانى ته‌واو نیگه‌ران كردووه و كورد نایه‌وێت ئه‌و هێزه له ناوچه جێ ناكۆكه‌كان بمێنێت, بۆیه ئه‌وه بابه‌تێكى سه‌ره‌كییه و ده‌بێت یه‌كلا بكرێته‌وه ".
له‌م باره‌وه وته‌بیژی یه‌كێتی نیشتیمانی ئازاد جوندیانی راگه‌یاند له چه‌ند رۆژی داهاتوو جه‌لال تاله‌بانی سه‌رۆك كۆماری عێراق ده‌گه‌رێته‌وه به‌غدا.
كارزان هه‌ورامی




