موحسین سه‌عدون : دیجله په‌یوه‌ندى هه‌رێم و به‌غداى گرژتركرد

ئه‌ندامێكى لیستى هاوپه‌یمانى كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات دروست كردنى ئۆپه‌راسیۆنى دیجله بارودۆخى ناوچه جێ ناكۆكه‌كانى ئاڵۆزكردووه ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو سه‌رجه‌م هه‌نگاوه‌كانى ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنى نایاساییه.
موحسین سه‌عدون ئه‌ندامى لیستى هاوپه‌یمانى كوردستان له لێدوانێكدا بۆ kdp.info ڕاگه‌یاند دروست كردنى ئۆپه‌راسیۆنى دیجله بارودۆخى ئه‌منى له ناوچه جێ ناكۆكه‌كان ئاڵۆزده‌كات گوتى " ئه‌و هێزه له‌ده‌ره‌وه‌ى ده‌ستوره چونكه به‌پێى ده‌ستور حكوومه‌تى ناوه‌ندى بۆى هه‌یه به‌رگرى له خاك و هاونیشتیمانیانى خۆى بكات نه‌ك جوڵاندنى هێز له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكى دیكه چونكه ئه‌وه كاردانه‌وه‌ى سلبى له‌سه‌ر تاك جێ ده‌هێڵێت ".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو هه‌موولایه‌نه‌كان ترسیان هه‌یه به‌م هه‌نگاوه كۆتایى به‌چاره‌سه‌رى كێشه‌كان بهێنێت و ڕێگاى دیالۆگ و گفتوگۆ نه‌مێنێته‌وه.
كارزان هه‌ورامی




