شوان محمه‌د ته‌ها بۆ kdp: له‌به‌رانبه‌ر ئۆپه‌راسیۆنی دیجله، حزبه كوردیه‌كان له‌به‌غدا بوونه یه‌ك هه‌ڵوێست

له‌به‌رانبه‌ر دروست كردنى ئۆپه‌راسیۆنى دیجله سه‌رجه‌م حزبه كوردیه‌كان له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران یه‌ك هه‌ڵوێست بوون له‌سه‌ر بایكۆت كردنى كۆبوونه‌وه‌ى لێژنه‌ى ئاسایش وبه‌رگرى ئه‌ندامێكى ئه‌و لێژنه‌ش ئاماژه به‌و یه‌ك هه‌ڵوێستیه‌ده‌كات.
له‌به‌رانبه‌ر دروست كردنى ئۆپه‌راسیۆنى دیجله سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه‌كانى كوردستان له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران ئاماده‌یى به‌شدارى كردنى كۆبوونه‌وه‌ى لێژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى له‌په‌رله‌مان نه‌بوون, شوان محمه‌د ته‌ها ئه‌ندامى ئه‌و لێژنه له په‌رله‌مانى عێراق به kdp.info ى ڕاگه‌یاند لیستى گۆڕان و هاوپه‌یمانى كوردستان یه‌ك هه‌ڵوێستن له‌سه‌ر ڕووبه‌ڕوو بونه‌وه‌ى ئۆپه‌راسیۆنى دیجله و یه‌ك هه‌ڵوێستى ماڵى كوردى له به‌غدا ڕاگه‌یه‌نرا گوتى " ئێستا له دواین هه‌ڵوێستى خۆمان سه‌رجه‌م حزبه كوردیه‌كان داوایه‌كمان داوه‌ته سه‌رۆكى په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ى ئاراسته‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقى بكات به‌ڵام تائێستا وه‌ڵاممان ده‌ست نه‌كه‌وتووه, به‌ڵام به‌رده‌وام ده‌بین له هه‌وڵه‌كانمان ".
كارزان هه‌ورامى




