حه‌یده‌ر مولا: ڕێوشوێنه‌كانى لێسه‌ندنه‌وه‌ى متمانه له نورى مالیكى به پراكتیكى ده‌ستیپێكردوه

حه‌یده‌ر مولا په‌یڤدارێ هه‌ڤالبه‌ندا ئیراقیه راگهاند سه‌ره‌ده‌ری یێن ستاندنا باوه‌ریێ ژ مالكی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرێ ئیراقێ ب پراكتیكی ده‌سپێكر .
موللا راشیگه‌یاند له ئێستادا ڕه‌وشێكى توند‌و تۆڵ هه‌یه له پێناو ڕێكخستنى بارودۆخى حكومه‌تى داهاتوو، ئه‌مه‌ش دواى سه‌ندنه‌وه‌ى متمانه له مالیكى و حكومه‌ته‌كه‌ى. حه‌یده‌ر موللا له لێدوانێكیدا بۆ رادیۆى سه‌وا دووپاتیكرده‌وه سه‌ركرده سیاسیه‌كان كه دوێنى له ماڵى موقته‌دا سه‌در له نه‌جه‌ف كۆبونه‌وه، بڕیاریان داوه كه شاندێك بۆ ته‌نگژه‌كه پێك بێنن و داواش له ئیئتیلافى ده‌وڵه‌تى یاسا بكه‌ن كه جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ شوێنی مالكی ده‌ستنیشان بكه‌ن.
موللا ئاشكراشى كرد كه سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق هیچ بوارێكى بۆ چاكسازیكردنى سیاسى له سایه‌ى ئه‌و حكومه‌ته‌ى ئێستا نه‌هێشتۆته‌وه، بۆیه كار له سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ین كه هاوپه‌یمانى نیشتمانى جێگره‌وه‌ى مالیكى ده‌ستنیشان بكه‌ن، به هۆى ئه‌وه‌ى كه گه‌وره‌ترین كوتله‌ن و هه‌روه‌ها به پێی ڕوونكردنه‌وه‌كانى دادگاى ئیتیحادى بۆ مادده‌ى حه‌فتا و شه‌شى ده‌ستوور، موللا گووتیشى كۆبونه‌وه‌یه‌كى دیكه له نێوان سه‌ركرده سیاسیه‌كان بۆ هه‌مان مه‌به‌ست له شارى مووسڵ ساز ده‌كرێت و ڕونیشیكرده‌وه كۆبونه‌وه‌كه‌ى نه‌جه‌ف كه به ته‌واوكه‌رى كۆبونه‌وه‌كه‌ى هه‌ولێر داده‌ندرێت له سه‌ر ئاستى ڕێوشوێنه‌كانى پرۆسه‌ى سه‌ندنه‌وه‌ى متمانه له مالیكى چۆه‌ته وارى جێبه‌جێكردنه‌وه.




