سه‌رچاوه‌یه‌ك : ئه‌گه‌ر پرۆسه‌ى دیجله به‌رده‌وام بێت, له‌دادگاى فیدرالى شكات له مالیكى ده‌كرێت

سه‌رچاوه‌یه‌كى سیاسى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ڕاگه‌یاند ئۆپه‌راسیۆنى دیجله بارودۆخى سیاسى ئاڵۆوكردووه ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو به‌به‌رده‌وامى ئه‌و پرۆسه سه‌رۆك وه‌زیران به‌رپرسیارده‌بێت .
سه‌رچاوه‌یه‌كى سیاسى به سایتى kdp.info ڕاگه‌یاند ئه‌گه‌ر ئۆپه‌راسیۆنى دیجله به‌رده‌وامى هه‌بێت ئه‌وه لیستى هاوپه‌یمانى كوردستان له ڕێگاى دادگاى فیدرالى عێراقه‌وه شكایه‌ت له سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق نورى مالیكى ده‌كه‌ن گوتى " ئێستا چاوه‌ڕوانى چه‌ند ڕۆژى ئاینده ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و پرسه به پێى ده‌ستورى و یاسا قسه‌ى له‌سه‌ر بكرێت ئه‌گه‌ر به‌ده‌وامى هه‌بێت لیستى كوردى له به‌غدا هه‌ڵوێستى ده‌بێت ".
له‌م باره‌وه شوان محمه‌د ته‌ها ئه‌وزانیاریه‌ى بۆ kdp.info پشت ڕاست كرده‌وه. به‌بی ورده‌كاری بابه‌ته.
كارزان هه‌ورامی




