نازم ده‌باغ :به‌سه‌ردانى نێچیرڤان بارزانى ته‌مومژ له‌سه‌ر په‌یوه‌ندى كوردستان و ئێران لاچوو

نوێنه‌رى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ئێران ئاماژه به‌وه ده‌كات سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ كۆمارى ئیسلامى ئێران زۆر گرنگ و كاریگه‌ربوو ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو ده‌مێك بووه به‌رنامه‌ى سه‌ردانى ئه‌و شانده‌ى كوردى هه‌بووه .
نازم ده‌باغ نوێنه‌رى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له تاران له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ى ڕووداو ده‌ڵێت " هه‌میشه داوامان كردووه سه‌ركردایه‌تى كورد سه‌ردانه‌كانیان له‌كاتى گونجاو بۆ كۆمارى ئیسلامى ئێران ئه‌نجام بده‌ن ,بۆیه دواى ئه‌وه‌ى زه‌مینه له‌باربوو كاك نیچیرڤان بارزانى سه‌ردانى ئێرانى كرد و له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆمارى ئێران و گه‌وره به‌رپرسانى ئه‌و وڵاته‌وه پێشوازى لێكرا ".
گوتی" به‌سه‌ردانى نێچیرڤان بارزانى ته‌مومژ له‌سه‌ر په‌یوه‌ندى كوردستان و ئێران لاچوو ".




